تاڵەبانی کامیانه، ماندێلا؟ مۆگابی؟ یان شای پووش؟
26/06/2009, 12:00 (GMT+1)

ماندێلا وه‌ک تاڵه‌بانی نه‌کرد که ته‌نها لە پێناو رازیکردنی دوژمنی نه‌ته‌وه‌که‌ی، تا ببێتە سەرۆک کۆمارێکی کارتۆنی بێدەسەڵات، لەپێناو هەمان کورسیدا زۆرترین تەنازوول بۆ بنەماڵەیەک بکات کە بە هەزاران ئەندام و سەرکردەی لی شەهیدکردبێت هەر لەسەرەتای دروست بوونیەوە،
ئەمرۆ تاڵه‌بانی وەکو مۆگابی نەک تەنها میللەت بەڵکو ئێستا ئەندامانی هاوخەباتی ناو حیزبەکەشی لێی بێزارن و نەفرەتی لێدەکەن بەرامبەر ئەو هەموو نەهامەتی و سوکایەتییەی کە بەسەر حیزب و نەتەوەکەی دا هێناوە، تەنها چەند داوێنپیس و ده‌ستپیس و نه‌خوێنده‌وارێک نەبێت وەک (مەلا بەختیار، ئەرسەلان بایز، ئازاد جوندیانی، سەعدی پیرە، مه‌حمود سه‌نگاوی، به‌رزانی ئه‌حمه‌د کورده و ...) که تاڵه‌بانییان کردۆته شای خۆیان دەزانن، ئەوانیش له‌ناو میلله‌تدا ئەمرۆ لە پووش سوکترن.
با هه‌موو بپرسین: ئایا تاڵەبانی کامیانە؟
مۆگابی؟ ماندێلا؟ یان شای پووش؟ یاخود سه‌رۆک پووش؟
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

