كێ بوون ئەوانەى لە پشت ئەنجام دانى كارەساتى هەڵەبجەوە دەست و پەنجەى ئافرەتانیان بڕى بۆ ئاڵتونەكانیان
12/03/2011, 12:00 (GMT+1)

بە ویژدانەوە و ڕات گۆیانە باسی هەندێكیان دەكەم .
من دەمەوێ لێرەدا ئەوە بڵێم كاتێك هێزەكانى یەكێتى بوو بە چاو ساق و ڕێپیشان دەرى سوپاى پاسدارانى ئێران لە ماوەى چەند ڕۆژێك دا سوپای ئێران و پێشمەرگەكانى یەكێتى دەستیان گرت بە سەر شارى هەڵبجە دا كە هێشتا ساڵێك تێنەپەڕی بوو بەسەر ڕاپەڕینەكەی بەهارى شارەزوور و هەڵبجە و هەورامان دژى ڕاگواستنى گوندەكانى شارەززور و ناوچەكانى ترى كوردستان دا كە بەو هۆیەوە گەڕكی كانى ئاشقان لە هەڵەبجە لە لایەن بەعسەوە خاپوركراو چەندین شەهید و برینداری لێكەوتەوە زۆرێك لە بریندارەكان لە لایەن بەعسەوە زیندە بەچاڵ كران هێشتا برینى ئەم كارەساتە ساڕێژ نەبوو بوو مەرگەساتى گەورەى كیمیاوى هات بەسەر خەڵكى هەڵەبجە دا
لە ئێوارەى 15/3 /1988 هێزەكانى یەكێتى كە شەوكەتى حاجى مشیر و حامیدى حاجى خالید سەرپەرەشتیان دەكرد لە زنجیرە چیاى شنروێ و باڵامبۆ وە هاتنە ناو شاری هەڵەبجەوە دەستیان گرت بەسەر هەموو داموودەزگا سەربازى مەدەنی یەكانى ناو هەڵبجە دا
بەیانى ڕۆژى 16/3 / 1988 كۆمەڵێك لە كەسانى ڕیش سپی كە زۆر لە كردەوە كانى ڕژێمى بەعسیان دیبوو دەرهەق بەگەلی كورد و ناوچەى هەڵەبجە ئەنجامى دا بوو لە سەراى شار داوایان لە شەوكەتى حاجی مشیر كرد كە نەوەك وبەعس تۆڵەى ئەو شكستە سەربازییە لە دانیشتوانى هەڵەبجە بكاتەوە با ڕێگامان پێ بدەن با خێزان منداڵەكانمان لە ناو شار دوور بخەینەوە بەڵام بە پێچەوانەوە داواكەیان قوبوڵ نەكرا نەیان هێشت كەس لە شار دەرچێت ئەوە بوو لە كات ژمێر یانزەوە لە لایەن فڕۆكەكانى بەعسەوە دەست كرا بە بۆمباباران كردنى هەڵبجەو دەور وبەرى بۆ ئەوەى كەس لە شار دەرنەچێت تا نزیك ئێوارە پاشان بۆردمانى كیمیاوى دەستى پێكرد مەرگەساتى هەڵەبجە ئەنجام درا و بووە هۆی كوشتنى 5000 كەس و برینداركردنى هەزاران كەس ئاوارە بوونى دانیشتوانەكەى .
دوای ئەو كارەساتە كە شارەكە چۆڵكرا هێزەكانى یەكێتى هاتنەوە ناو شار بە ویژدانەوە هەندێكیان هاوكارى بریندارو بەركوتووی كیمیاوى بوون و هندێكیان سەرقاڵى گەڕان وپشكنینى ماڵى دانیشتوانەكەی بوون بۆ پارە و ئاڵتوون دەگەڕان ئەو كەسانەش ناسرا و بوون كە ناوەكانیان دەنووسم (شەوكەتى حاجى مشیر , حامیدى حاجى خالی , كمال شاكر , لوقمان حەمەساڵەح) كە بەرپرس بوون لەناو یەكێتى دا لە گوندەكانى تریفە وسەركەن بارەگایان دانا بوو بۆ كۆكردنەوەى كەلوو پەلەكان و حەوانەوەى خۆیان .
هەرئەوانەش بوون بە ناو شەهیدەكاندا دەگەڕان بۆ كۆكردنەوەى ئاڵتون بەنجە و دەستى ئافرەتى شەهید بوویان
بڕی یەوە و بانقى هەڵبجەیان تاڵان كرد هەرچى تیا بوو مڵكى دانیشتوانى هەڵبجە شەوكەتى حاجی مشیر لە كتێبەكەی خۆی كە دەربارەى هەڵەبجە نووسیویەتى دەڵێت هەرچى لە بانقى هەڵەبجە دا بردوومە تەسلیم بە دكتۆر فواد مەعسومم كردوە واتە بانقى هەڵەبجەم بۆ یەكێتى تاڵان كردوە .
یەكێتى هیچ ئیجرائاتێكى بەرامبەر ئەو تاوان بارانە ئەنجام نەدا كە كمترنەبوون لە بەكارهێنانى ژەهرى كیمیاوى ئێستاش هەندێكیان بەرپرسى باڵان لە ناو یەكێتی دا وخاوەنى سەروەتى زۆرن لە پاش ڕزگاركردنى عێراق دەركەوت پەیوەندیان لە گەڵ بەعس هەبوو فایلەكانیان ئاشكرا بوو .
ئێستاش حكومەتى هەرێم یەكێتى منەت نەكات بەسەر دانیشتوانى هەڵەبجە دا بڵێن ئاوەدانمان كردووەتەوە هەرچى بكەن بەقەد ناكاتە خوێنى پەنجەیە كە لە لایەن چەتەكانەوە بڕاوە و ئەو دەسكەوتە مادیانەى لە وولاتانى خێرخوازى ئەوروپا و ئەمریكا وە بەناوى هەڵەبجە وە یەكێتى و حكومەتى هەرێم وەریان گرتووە , هەرچی كارى ئاوەدان كردنەوە كراوە بۆ هەڵبجە زیاتر نیە لەوەى بۆ كۆیە و شارەكانى تر كراوە .
بۆیە داواكارم لە دنیشتوان و گەنج و لاوەكانى هەڵەبجە و كوردستان ئەو كارەنەى دەرهەق بە خەڵكى هەڵەبجە لە لایەن بەعس و چەتەكانى یەكێتى ئەنجام دراوە لە بیرنەكەن بەشدارى هیچ كۆڕێك نەكەن كە لەلایەن ئەوانەوە ڕێك دەخرێت لە كۆتای دا سەری ڕێز بۆ شەهیدان دائەنەوێنم و ڕسوای بۆ تاوانبارانى كارەساتى هەڵبجە دەخوازم .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

