(سه‌رۆ قادر) باسی پرۆفیشناڵی میدیا ده‌کات له‌ولاوه به‌بێ به‌ڵگه میدیای ئه‌هلی و لیستی سه‌ربه‌خۆ به‌ده‌ستی ده‌ره‌کی تۆمه‌تبار ده�
08/04/2009, 12:00 (GMT+1)

دوای 18 ساڵ له گه‌نده‌ڵی و سه‌روه‌ت و سامانی میلله‌ت دزین و کۆمپانیا کرین تازه به‌تازه ده‌یانه‌وێت نیشتمان په‌روه‌ریمان پێ بفرۆشنه‌وه. دوای 18 ساڵ حوکمی بنه‌ماڵه‌و ده‌سه‌ڵاتی قۆرخکاری بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی و مانه‌وه‌ی کورسی ده‌سه‌ڵات هێشتا په‌نا بۆ چه‌واشه‌کاری میلله‌ت ده‌به‌ن، وه‌ک ئه‌وه‌ی میلله‌ت ئه‌وه‌نده گه‌وج بێت ئه‌و حکومه‌ته فشه‌ڵه نه‌ناسێت!! ئه‌وان به شێوه‌یه‌ک ئالوده‌ی کورسی و ده‌سه‌ڵات بوون نه‌وه‌ک هه‌ر چۆڵی ناکه‌ن بۆ نه‌وه‌ی نوێ به‌ڵکو ناهێڵن هیچ که‌سێکیش جێگه‌یان بگرێته‌وه. به‌ڵام با ئه‌وانه‌ی که کورسیان به میراتی بۆ به‌جێ ماوه‌و دڵداری له‌گه‌ڵ پله‌وپایه‌کانیان ده‌که‌ن با زۆر دڵنیابن ئه‌مجاره وه‌کو هیچ جارێکی تر نیه و کورسیه‌کانیان له‌ق ده‌بێت و چیتر به‌بێ خه‌م له‌سه‌ری دانانیشن. چونکه ئه‌م ره‌وته ئیتر به‌رده‌وام ده‌بێت و بۆ جاره‌کانی داهاتوتریش به ته‌واوه‌تی له‌ژێر پێتان دێته ده‌ره‌وه.
ئه‌م ره‌وت و ده‌نگه پابه‌ند نییه به هیچ که‌س و لایه‌نێکه‌وه به‌ڵکو پابه‌نده به خزمه‌تکردنی میلله‌ته‌وه کێ خزمه‌تی ئه‌م میلله‌ته بکات پاڵپشتی ئه‌و ده‌بێت. ئه‌و ره‌وته‌ی که رۆژ به‌رۆژ زۆرتر‌و به‌هێزتر ده‌بێت. ئه‌و ده‌نگ و دو ده‌نگه‌ی له کوچه‌و کۆڵانه‌کانه‌وه به‌رز ده‌بونه‌وه‌و ئێوه گوێتان پێ نه‌ده‌دا ئه‌مرۆ بۆته ده‌یان و سه‌دان ده‌نگ و له کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ده‌بن به هه‌زاران ده‌نگ. ئه‌و ده‌نگانه‌ی که 10 ساڵه ناڵه‌یان دێت و هاواری ئێوه‌ی گۆشت و خۆێن ده‌که‌ن که به‌ده‌م داواکاریه‌کانیانه‌وه بچن و خزمه‌تیان بکه‌ن به‌ڵام ئێوه له‌به‌ر کۆشک و ته‌لاره‌کانی خۆتان گاڵته‌تان پێیان ده‌هات. تازه به‌تازه گۆرانێکی روکه‌شی ده‌که‌ن و به میلله‌ت ده‌ڵێن ئێمه گۆران و چاکسازی ده‌که‌ین. پێویست ناکات ئیتر خۆتان بشڵه‌ژێنن 18 ساڵه حوکم ده‌که‌ن ئێسته کاتی ئه‌وه هاتووه میلله‌ت بتانگۆرێت که‌سێکی تر بچێته ژێر باری ئه‌و ئه‌رکه قورس و مێژووییه‌وه ئێوه که نه‌تان ده‌زانی حوکمرانی بکه‌ن ئاماده‌ش نه‌بوون دان به نهزانینهکهشدا بنێێن. ئاماده نه‌بوون له‌گه‌ڵ میللهتهکهتاندا راست گۆو پابه‌ندی په‌یمان و به‌ڵێنه‌کانتان بن. ئیتر خۆتان مه‌شڵه‌ژێنن و به‌بێ زانیاری و به‌ڵگه تۆمه‌ت مه‌ده‌نه پاڵ که‌س، با ئه‌مجاره میلله‌ت خۆی چاک و خراپ، راست و ناراست لێک جیا بکاته‌وه‌و ده‌نگی پێ بدات.
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

