وەڵامێك لە دەزگای (ئیسرائیل-كورد)ەوە
25/02/2010, 12:00 (GMT+1)

-عەباس زێباری كە ناوەكەی خوازراوە و سەرسام كە ئەمیش ناوەكەی خوازراوە
خێڵان بەختیار جێگری سەرنووسەری گۆڤارەكەی د.نوری عوسمان(ساماڵ پۆست)
برایان ئێمە پێتان دەڵێین ،سڵاوتان لێ بێت و نووسینەكانی ئێوەمان خوێندوە كە پڕ بوو لە قسەی هەلەق و مەلەق و بێ سەروبەر و بێ ناوەرۆك كە مخابن دوور بوو لە هەموو عورفێكی رۆژنامەوانی و كەسێتی مرۆڤی كورد و خەسڵەتەكانی،چونكە نووسینەكانتان بە زمانێكی بازاڕی و زبر نووسرابوو و ئاراستەی بەڕێز كاك داود باغستانی سەرۆكی دەزگاكەمان كرابوو، كە تیێدا هەگبەی جنێۆ فرۆشی و سیما وناوەرۆك و دەروونی نەخۆشی خۆتان خاڵی كردبۆوە لە قسەی سەرجادە و كۆڵانەكان كە هیچی تر نەبوو،بۆیە ئێمە لە دەزگای (ئیسرائیل-كورد) ئاگاداری ئێوە و هەموو خوێنەران دەكەین، دڵنیاین كە دەزگاكەمان جگە لە خزمەت كردنی كێشەی رەوای گەل و نەتەوەكەمان خزمەتی هیچ وڵات و دەزگایەكی تر ناكات و نەیكردووە و ناشییكات.چونكە ئەم دەزگایە كوردی و كوردستانیانە بیر دەكاتەوە وكاردەكات نەك سیخۆڕی بۆ ئیسرائیل و نەبۆ هیچ كەس ودەزگا و وڵاتێك،بەڵكو بە هەموو توانامانەوە دژایەتی كاری سیخۆڕی دەكەین و تا بۆشمان بكرێت دەوەستینەوە،دژی هەركەس و لایەن و حیزبێك كە بێەوێت لانەی سیخۆڕی وخۆفرۆشی لە كوردستان دروست بكات یان مەڵاسیان بدات لە پاڵ خۆیاندا.
ئەم بەراییەی ئاماژەمان پێكرد،ڕاستیەكی حاشا هەڵنەگرە و پێناسەی دەزگاكەمانە،بەڵام بۆ وەڵامی ئەو برایانە دەڵێێن،لە پێناوی مشتی دۆلار یان دینار كە ئێمە دەزانین چەندە و لە كۆێ و لە كێشتان وەرگرتووە، تا ئەو جنیۆ نامانە بڵاوبكەنەوە. لە دژی دەزگای (ئیسرائیل-كورد) و سەرۆكەكەی كاك داود باغستانی،سەبارەت بە دەستدرێژییەكەی د.نوری عوسمان سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ سەر كاك داود باغستانی،نەك لەسەر ئاستی كوردستان،بەڵكو لەسەر ئاستی جیهان رەتكراوەتەوە و ریسواكراوە، لە چەند رۆژی داهاتوودا دەبینین،د.نوری و ئەوانەش كە پارەیان دەداتێ چۆن هەموو دەستەكەیان ئاشكرا دەبێت، كە هەر هەموو ئەو كەسانە و بأە پارەكانی بۆی ناردوون ئاشكرا دەبێت،جا ئەو كاتە بۆتان دەردەكەوێت،كێ خاوەن مافە وكێ دەستدرێژیكەرە،دڵنیاش بن (ئەم هەویرە ئاو زۆر دەبات) وئەو ئاگرەی د.نوری و چەكدارەكانی دایانگیرساند، وا زوو ناكووژێتەوە.!!
بۆیە برایان سەغڵەت مەبن و چاوەڕوانی رۆژانی داهاتوو بن، كە پڕە لە شتی سەیر وسەرنج ڕاكێش وناكاو ئەو كاتە نەك د.نوری،بەڵكو ئێوەش كە بە پارەی ئەو ئەو نووسینانە دەنووسن.(كاڵەك بە ئەژنۆ دەشكێنن)،با رۆژگار لە بەینماندا شاهید بێت..!!! یاسا شكێنی یش هەتا سەر لەكەس قەبووڵ ناكرێت، چونكە لەم هەرێمەی كوردستاندا، یاسا سەروەرە.!!
2010/2/25
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

