تۆپباران و سێدارە لەنێوان هاوار مەلا و خدركریم
27/01/2011, 12:00 (GMT+1)

ئەم هەڵوێستە و نەچوونى بەڕێز كاك خدر كریم بۆ تاران نەك بۆ هەرێمى كوردستان بەڵكو بۆ هەرسێ پارچەكەى تر زۆر بەگەرمى پێشوازى لێكرا و ئەو هەڵوێستەى دەمانگێڕێتەوە ئەو ڕۆژگارەى كەپێشەوا(قازى محمد) شارى مهابادى جێنەهێشت و لەناو گەلەكەیدا مایەوە و پەتى سێدارەیان لەگەردن كرد بەڵام ئەگەر قازى بوو بەپێشەواى شەهیدانى كورد ئەوا مانەوەى لەناو گەلەكەیدا هەمیشە زیندووبوونى ناوەكەى قازى بەنەمرى گەورەترین خەڵاتە و مانەوەى بەگەورەترین خۆشەویستى گەلەكەى زۆرجار كەسەكان لەهەر ئاست و لێپرسراوێتیەك دابن تەنیا دەرفەتێكیان بۆ دەڕەخسێت بۆ ئەوەى لەناو گەلەكەیاندا شوێن و پێگەی تایبەتیان هەبێت و بەهەمیشەیى بمێنێتەوە بەڵام زۆركەس هەیە ئەم دەرفەتەى لەكیس دەچێت و ناتوانێت ئامانجەكەى بپێكێت و جارێكى تر تەئكیددەكەمەوە كە سەرۆكى شارەوانى هەڵەبجەى شەهید دەرفەتەكەى لەكیس نەچوو لەكاتى خۆیدا توانى سوود لەم دەرفەتە وەربگرێت ئەوكاتە ناوچە سنوریەكانى هەرێمى كوردستان تۆپباران دەكران بەڵام ئێستا ڕۆڵەكانى كورد لەلایەن ئێرانەوە پەتى سێدارە دەكرێتە گەردنیان یەكێك لەیاریزانە دیارەكانى هەرێمى كوردستان بەبێ گەڕانەوە بۆ هەست كردن بەئازارى دایكى شەهیدان و پەیوەندى بەیانەى ئیستقلالى ئێرانیەوە دەكات جێى خۆیەتى كەبەڕۆحێكى وەرزشیەوە ڕەخنەى توند و تەزێنەر لەكاك هاوار بگرم چۆن لەكات و ساتێكى لەمشێوەیەدا كاتى خۆى لەیانەیەكى ئێرانیدا بەسەردەبات ئەگەرچى ئەوكاتەى بڕیاربوو ئەم بابەتە بنوسم هەندێ لەهاوڕێكانم باسیان لەوە كرد وەرزش و سیاسەت دوو شتى لەیەكتر جیاوازن بەڵام من مەسەلەى نەتەوەیى لەسەرووى وەرزش و سیاسەتەوە دەبینم لەبەرئەوە پێشنیاردەكەم بۆ كاك هاوار لەپەیوەندى كردن بەیانەى ئێرانیەوە پاشگەزببێتەوە و بگەڕێتەوە بۆ هەرێمى كوردستان و لەجیاتى ئەوە سەردانى گۆڕى شەهیدانى هەڵەبجە بكات و لەگەڵ (كاك خدر كریم) وێنەیەكى یادگارى بگرن چونكە بەنیشاندانى هەڵوێستێكى لەم جۆرە مێژوو ناوى ئەم دوو كەسایەتیە لەبیرناكات خوا نەكات ئەگەر كاك هاوار پاشگەزنەبێتەوە ئەوا مێژوو ڕووداوى ڕۆژگارەكانى وەكو خۆى دەنوسێتەوە ناوى هەڵوێستى سەرۆكى شارەوانى و یاریزانى كورد ئەوكاتە گەلى كورد لەبیریان ناكات.
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

