دانیشتنی نێوان نه‌وشیروان مسته‌فا له‌گه‌ڵ بارزانی و تاڵه‌بانی له‌ئارادا نیه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی (هاوڵات
23/01/2011, 12:00 (GMT+1)

له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له‌لایه‌ن نوسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه و وێنه‌یه‌كی به (سبه‌ی) گه‌یشتوه، هاتوه: "له رۆژنامه‌ی هاولاَتی ژماره (699)ی رۆژی 23/1/2011دا له مانشێتی یه‌كه‌می رۆژنامه‌كه‌دا بلاَوكراوهتهوه گوایه كارئاسانی ده‌كرێت بۆ دانیشتنی نێوان "نه‌وشیروان مسته‌فا و تاڵه‌بانی و بارزانی"، هه‌ر له‌هه‌واڵه‌كه‌دا هاتوه گوایه سێ لیژنه له‌هه‌رسێ لا پێكدێت و ئه‌و لیژنانه دانیشتنی خۆیان ده‌كه‌ن و پاشان كار بۆ دانیشتنی لوتكه‌ی نێوان هه‌ر سێ سه‌ركرده‌كه ده‌كرێت، له‌مباره‌یه‌وه محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند: ئه‌وه سیناریۆیه‌كی دروستكراوه و دوره له‌راستی و هیچ لیژنه‌یه‌كی له‌و جۆره له‌ئارادانیه.
وتیشی: دانیشتنی نێوان نه‌وشیروان مسته‌فا له‌گه‌ڵ بارزانی و تاڵه‌بانیش له‌ئارادا نیه، هه‌روه‌ها بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ته‌واوه‌تی ئه‌و هه‌واڵه ره‌تده‌كاته‌وه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

