<

حەپپەى ئەم جارەى سەرۆ وەكو حەپپەكانى تر ناچێت.

19/08/2009, 12:00 (GMT+1)
سلێمانى
بەهۆى حەزلێبوونو عاشق بونى خوێندن یان نوسین یان هەربوارێك كە مرۆڤەكان حەزیان دەچێتە سەرى ئەوكاتە ئەو ناونیشانە جا نوسەربێت، یان ڕۆشنبیربێت یان ڕوناكبیربێت، یان شارەزا لەهەربوارێك بێت ئەم تەعبیرانە دەبێتە كاڵایەك و دەكرێتە بەرى كەسەكە بەهۆى ئەوكەسانەوە كەهەڵگرى ڕاستەقینەى ئەم ناونیشانانەن دەبینى كۆمەڵگەیەكى ئەكتیڤو تەندروست دێتە بەرهەم بەدیوێكى تردا كۆمەڵگە لەژێر سایەیاندا دەحەسێتەوە، بەڵام ئەفسوس هەندێك ئەو ناوانەیان لەخۆیان ناوە بەڵام لەسەدا سەد بەپێچەوانەوە پەیڕەوى دەكەن لەگەڵ ڕێزو حورمەتم بۆ هەڵگرانى ڕاستەقینەى سەرجەم ئەو كەسانەى كە هەریەك لەو ناونیشانەیان هەڵگرتووە. بە بۆچونى هەندێك كەس بێ ئەخلاقى یان بێ شەرەفى تەنها ئەوەیە كە لە كۆمەڵگەى كوردى ئەو واتایەى بەسەردا دابڕاوە كە دەووترێت، بەڵام نەخێر خیانەت كردن لەو ناونیشانانەش كەهەڵگرەكەى بە پێچەوانە بەكارى دەهێنێت هەمان تەعبیر بۆى دەبێتە چەتر و لێى جودا نابێتەوە، ئەم نوسینەشم لەسەر ئەو لێدوانەى سەرۆ قادر چڕ دەكەمەوە كە دیسانەوە لە ڕۆژنامەى ئاڵا دا كۆمەڵێك ووڕێنەى ترى كردووە دەربارە بەلیستى گۆڕانو بەلیستى چوار حزبەكە بەڵام سەداسەد پێوەى دیارە زۆر شەرمنانە لێدوانى داوە باسى چوارحزبەكە دەكات بەتایبەت كەمەرامى سەرەكى دوو حزبە ئیسلامى یەكەیە كە ئەوا دەركەوت دوو حزبەكە دەنگى تەواوى خۆیان هێنا ئاخر كاكیلە ئەگەر خۆت گێل نەكەیت وەك مانگى چواردە دیارە كە ئیسلامیەكان خاوەنى كەسایەتىو پێگەى جەماوەرى خۆیانن هەموو كەسێكى چ عەلمانى چ ئیسلامى دڵنیابە گوێ لە حەپپەى تۆناگرێت، ئیسلامیەكان ماوەیەكە كەمێك هەواى ئازادى هەڵدەمژن ئاخر كاكیلە منیش دەڵێم خێرى پێوە بوو كە ئەوەندە كورسیەیان هێنا ئەگەر بهاتباو زیاتریان هێنابا ئەوا بارەگاكانتان بەسەردا دەسوتاندن وەك لەڕابردوو لەدهۆك ڕوویدا ئەم جارەش بە 13 كورسیەوە داتان بەسەر بارەگاى هەردوو لایاندا لەترسى ئەوەى كەخۆتان دەڵێن با پرۆسە سیاسیەكە لەبارى دایكى نەچێت یان تو خوا با جوانەمەرگ نەبێت بۆیە كەمێك خاترتان گرتن ئەى چیتان نەكرد بە لیستى گۆڕان هەرچیەك بنو هەر مەرامێكیان هەبێت جێگەى دەستخۆشى لێكردنن كە توانییان لەسەدا دووى گەندەڵیەكانى ئێوە لەشاشە جوانەكەیانەوە نیشانى هەموو دنیاى بدەن بەڕاستى شەرمو حەیا بۆ كەسێكە كە شەرمو حەیاى هەبێت واتە شەرموو حەیا لەبوون دەچێت كەنەبێت ناچێت هەروەها ئاسایى بێت بەلاشتەوە كاك سەرۆ كە ئەو ناونیشانەى سەرەوەم بەو شێوەیە نوسیوە چونكە تۆ سەرجەمى میللەتى كورد بەخۆشتەوە بەسەگ دەزانیت ئێمە بەئاسایى وەر ناگرین بەڵام دەبێت خۆت بەلاتەوە زۆریش ئاسایى بێت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست