نەبویتە پۆڵاو ناشبیت، دنیاش نادەی بە كۆڵا، بەڵام دەسەڵات ئەتكا بەخۆڵا ......!؟
04/01/2010, 12:00 (GMT+1)

تێبینی/ قەپگرتنی سەگێك لە پیاوێك خەبەر نیەو رەگەزی خەبەر تیایدا لاوازە چونكە ئاسایی و سروشتیە كە سەگ قەپ بگرێت، وەلێ قەپگرتنی پیاوێك لە سەگێك ئەمەیان خەبەرەو رەگەزە خەبەریەكەی زۆر بەهێزە (لەرۆژنامەگەری بەریتانیەوە)
كەواتە ناوی خوازراو بۆ ئێمەی ئۆپۆزسیۆن ئاسایی و رەوایە، وەلێ بۆ تاڵەبانی و بارزانی و نوسەرەكانیان مایەی گاڵتەجاڕی و ئەوپەری ئابڕوچوون و نارەواییە، گریمان هەندێ نوسەری وەكو ئێمە لە ترسی جەللادو دیكتاتۆرانی پیسی هەردو بنەماڵەی مافیای یەكێتی و پارتی و دەزگاكانی زانیاری و پاراستن، جارجار بەناوی خۆمانەوە نانوسین و ناوی خوازیار بەكار ئەهێنین، ئەمە شۆرشی قەڵەمەو پێویستی بە ترسی سیستماتیك و تەكنیكی خۆشاردنەوەش هەیە هەندێ جارو عەیبەو خەوش نییە، بەڵام ئەی ئایا "ئازاد جوندیانی و ئەرسەلان بایزو مەلا بەختیارو ستران عەبدوڵاو توانا ئەحمەدو عەدالەت وچاودێرە ترسنۆكەكانی مەكتەب سیاسی و سەركردایەتی و خودی تاڵەبانی" بۆچی بەناوی موستەعارەوە ووتارو تەعن و رەخنە ئەنوسن كە حكومەت و حیزبیش هی خۆیانەو ئەی زەحمەت نەبێ ئەوان بۆ تۆقیون و لە كێ ئەترسن و بۆ زەندیقیان چووە؟! دیارە بێگومان ئەوان نە لە ئاسایش ئەترسن نە لە مافیا نە لەدەزگا، ئەو ترسەی ئەوانیش ترسە لە تۆڵەیەكی جەماعیانەی میللیانەی سەررێژو ترس لە جەماوەری توڕەو ستەمدیدە كە نمونەكەمان دوێنێ لە هەڵەبجەوكەلار بینی و ئەمرۆ لە پیرەمەگرون و سبەینێش نزیكە و خۆیان باش باش ئەزانن لە كوێ (..........) چەخماخە ئەدا.
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

