پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) جوامێرییەکی تریان خستە سەر خەرمانی مێژووی تێکۆشانیان
30/05/2012, 12:00 (GMT+1)

مێژوو یەک جار دەنوسرێتەوە، ئێمە هەموومان دەزانین دەسەڵاتی کوردی ڕێگە نادات گەریلاکان بێنە شارەکانەوە، کە دەسەڵاتی کوردی حاکمە تێیدا، ئەوان هێندە خائینن ڕێگە بە گەریلا بریندارەکان نادەن بێنە زێدی خۆیانەوە بحەسێنەوە و تیمار بکرێن، دەسەڵاتی کوردی نێچیروان کابینە پڕ مەهزەلەی پێنجەکەی ڕێگەی قەندیلی کڵۆم داوە و بەعس ئاسا بایکۆتی ناوچەکەی کردووە، مەسعود بارزانی واژووی مانەوەی بۆ جەندرمە کەڵبەخوێناوییەکانی تورک کردووە، ئێستا چۆن ڕێگە دەدەن گەریلا بچێتە ناوچە داگیرکراوەکان.
ئەوەتانێ جەبار یاوەر، دەڵێ با پەکەکە خۆیان دووربگرن لە لێدوانی توند و نایاسایی.
سەمەرە لەوەدایە جەبار ەکان بەرگریکردن لەگەلێک بە نایاسایی دەدەنە قەڵەم، بێ مەڵامەت نەبوو مەسعود بارزانی داوای کرد با جەبار یاوەر و شێخ جەعفەر لەشوێنی خۆیان بمێنەوە، چونکە هەر خەریکی لێدوانی ترسنۆکی پوچن.
پەیامی بەرپرسی پەیوەندییەکانی پارتی کرێکاران، چیرۆکێکی بیر هێنامەوە، کە زۆر لەمێژە خوێندومەنەوە و ئێستا ناوی نووسەرەکەیم بیر نایە بەڵام باسی لە پێشمەرگەیەکی سەردەمی شێخ مەحمود دەکرد، کە دوژمنانی ئینگیز دەیگرن و لەناو سەهۆڵ بەنداندا بەدارێکەوە دەیبەستنەوە لەناو بەفرەکەدا، ئەویش لەدوورەوە چاوی لەگڕی ئاگرێکە لەگڵەزەردەوە کە کۆمەڵێک پێشمەرگەن کردویانەتەوە، پێشمەرگە بەندەکە گڕی ئەو ئاگرە دوورە هێزی دەداتێ و لەبەرامبەر مردندا دەوەستێتەوە و نامرێ و دەچێتەوە ناو شۆڕش و لای هاوڕێکانی، گەریلاکان ئەشچنە ناوچە داگیر کراوەکان ئەو ژیلەمۆیەن خەڵکی کورد لەناوچە داگیرکروەکاندا لێی دەڕوان و دڵنیان کە هێزێکی مەعنەوی هەیە گەر دەسەڵاتی کوردی خائین و خۆ فرۆش نەبێت ئەوان بەڕۆح و گیانیان بەرگریان لێدەکەن.
ئەم هەڵوێستە جوامێریەی پارتی کرێکاران پڕێتی لە جوانی و ئازایەتیی و مانای شۆڕشگێڕیی، بەراستی جێگەی دەستخۆشی لێکردنە و جێگەی شانازییە، کەچی ئەمڕۆ زیاتر لە٢٠٠٠٠٠ بەناوی پێشمەرگەوە موچە وەردەگرن و هاونیشتمانی و هاو خوێنەکانیشیان ڕۆژانە سوکایەتییان پێدەکرێو ئاوارە دەکرێن، ئەڵێ خەنجەری کابران بۆ کاتی تەنگانە ئەم هێزانە دانراون.
لەم ماوەیەدا لە ڕێگەی ووتارێکەوە ڕەخنەم لە پارتی کرێکاران گرتبوو چەند هاوڕیەک ڕەخنەیان لێگرتم و یەکێک ووتبووی ئەزمڕ وەک تورک بیری کردۆتەوە، من بەدڵ پێکەنیم، هاوڕێیەکی ترم ووتی ووتارێکی باش بوو بەس غەدرێکی زۆرت کردووە، بەڵام قەندیل هیچیان نەوت، من حورمەتم بۆ هەموو کەسێک هەیە بەڵام دڵنیاشیان دەکەمەوە کە هیچ شتێک لەسەرو ڕەخنەوە نییە، ئەو کە س و لایەنانە ڕەخنە ناگرێت کە ئیش ناکەن، کەس هەیە ئەم هەڵوێستەی پارتی کرێکارانی لا باش نەبێت، ئەوە مێژووە و کەس شەرمی لێناکات، لای خۆمەوە دەستخۆشی لە قارەمانی ئەو گەریلایانە دەکەم، کە جارێکی تر هیوا و ئازایەتییان بەخشییە گەلەکەم، سڵاو لە گەریلاکانمان.

بۆ دەسەلاتی کوردیش تەنها دەتوانم پێتان بڵێم ئەمڕۆ بەخۆتان و جامانەیەکی چڵکی ملتانەوە دەچوونە ژێر ڕوفاتی شەهیدە کانمانەوە دەورتان بە حیمایە گیرابوو لەوێ سەرۆکی هەرێم لە تۆڕی تۆ قیو دەچوو، ئەوانەی لەگەڵیابوون زێڕەڤانەکان بوون کە هاتن بەردەرکی سەرا یان خەڵتانی خوێن کرد، ئەنیشتاین جوان دەڵێ:
(ئێمە ناتوانین گرفتەکان به عهقڵێک چارهسهر بکهین ، که ههمان عهقڵ خۆی دروستکهری گیروگرفتهکان بووه).
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

