چاكسازى ناو یەكێتى وپارتى خەونى حوشترانەیە!!!
12/02/2009, 12:00 (GMT+1)

ئەوە شتێكى بەڵگە نەویستە گەر كەسێك شتێكى نەبێت ناتوانێت بیبەخشێت وە ئەمە بۆ ئەوەى مام جەلال زۆر دروستە بەڕێزیان تا سەر ئێسك خۆى وبنەماڵكەى تداخولى حكومەتى كوردستان دەكەن وە نمونەیەكى زۆر بەر چاو خانمى یەكەمى عێراق لە سەرۆكى كوردستان زیاتر دەست وەر دەداتە كاروبارەكانى حكومەت,لێرەدا باسى ئەو وەزیرو بەڕێوەبەرە گشتیانە ناكەم كە لەلایەن ناوبراوەوە دانراون.
من نازانم ئەمانە چۆن دەتوانن باسى دیموكراسى و ئازادى بكەن لە كاتێكدا كە زیاتر لە 20ساڵە كورسى دەستەڵاتیان زەوت كردوە وە لە هەمان كاتدا لە ووڵاتێكى وەك ئەمریكا زیاتر لە 4بەرپرسى باڵاى وەك وەزیرى دەرەوە گۆڕا لەوانە:
ماددلین ئۆڵبرایت←كۆڵن پاوڵ←كۆندۆ لیزا رایس← هیلارى كلینتۆن
بڕیارى كۆتایى جێدەهێڵم بۆ خوێنەرى ئازیز بۆ ئەوەى لە بەردەم سندوقەكانى دەنگ داندا گۆرانكارى بكات.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

