خاڵە قادریش گلەیى هەیە
07/11/2009, 12:00 (GMT+1)

سكرتێری حیزبی زهحمهتكێشان ئهوهی پشتڕاستكردهوه" دواجار پێیان وتراوه وهزارهتتان پێَنادرێت و بهڵكو له بری ئهوه فهرمانگهیهكتان پێدهرێت)) خاڵە قادر تازە خەبەر ى ئەبێتەو ە , ئەو ئەو كاتە ى كە بۆ چەند دەفتەر دۆلارێك خۆى خستەوە باوەشى دەسەڵات و لەبەردەم عەرشى جەلالدا بە چۆكدا هات ئیتر بۆ گلەیى ئەكات , ئەبوایە قەت گلەیى نەكات , چونكە ئەم خۆى خۆڵەكەى كرد بە سەرى خۆیدا , ئەگەر ئەم ئەو بەڵێنەى دابویان بە دەنگدەرەكانى خۆیان بیان بردایەتە سەر ئەوا ئاوا سوك نەدەبون , بەڵام كەسێك ئامادەبێت ئەوە بكات ئەوە ئەو فەرمانگەیەشى قابیل نیە , قادر عەزیز ئەڵێ ((پێدهچێت فهرمانگهی ناوچهكانی دهرهوهی ههرێم (140) یاخود فهرمانگهی مافی مرۆڤمان پێبدرێ و ئهگهر خۆم بیكهم پۆستی یهكهممان دهدهنێ و ئهگهر من ئهو پۆسته وهرنهگرم فهرمانگهی دووهممان دهدرێتێ)) هەركەس قورسایى خۆى نەزانى و بەقەد بەڕەكەى خۆى پێى ڕانەكێشا ئاوایى بە سەر دێت , قادر عەزیز ڕاستە كورسیەكى بەركەوتوە چونكە ئەو تواناى هێنانى كورسیەكى نەبوو ئەو كورسى ئەو لیستە بوو كە ئەو و حەمەى حاجى محمود خیانەتیان لێ كرد ئەگەر بەڕاستى دەنگى خۆتان بوایە ئەوا تۆش وەكو حەمەى هاوڕێت وەزارەتت وەردەگرت , ئەوان كارەبایان وەرگرتوە لەوانەیە ئێوەش هى مولیدە ئەهلیەكانتان وەرگرتایە , ئێوە تەنهابایى فەرمانگەیەك دەنگتان هێناوە ئیتر بۆ گلەیى ئەكەیت , پارتى و یەكێتى هەر ئەوەندە زانیان تۆ قاچت هەڵخلیسكاوە بۆ ناو گەندەڵیەكانى ئەو دوو حیزبە و لە جەماوەرەكەى خۆتیان كردیت و خیانەتیان بۆ لیستەكەش پێ كردى و ئەو لیستەشتان هەڵوەشاندەوە ئیتر هەرچیت بدەنێ ئەبێت بێ دەنگ بیت و مەمنویش بیت , تازە پارتى و یەكێتى ناسیوە وا ئەڵێ لەسەر ڕاستگۆییتان ئەكەوێ , نەگبەت تۆ لە هەموو كەس باشتر ئەمەت دەزانى بەڵام دەفتەرە دۆلارەكانى مامە هێزى لێ بڕیت , تۆ پیاوێكى بێ هەڵویستى ئەبوایە تۆش وەكو كۆمەڵى ئیسلامى نەتكردایەو بهاتیتایەڕیزى ئۆپۆزیسیۆنەوە ,ئەوە سوكایەتیە بە جەنابتیان كردوە , نازانم چۆن قبوڵت كرد , تازە تۆ لە هەردوو جەژنەكە بویت , پێم سەیرە چۆن لە ڕووت دێت گلەیى لەم حكومەتە دیموكراسیە بنكە فراوانەبكەیت , هەر تۆ نەبویت ئەم كابینەیەت بە ڕاستگۆ ترین كابینە پێ ناساندین , ئیتر خێرە وا لێیان كەوتیتە تەقە , داماو ئەوەى هەشت بوو ڕۆیشت , ئەبێت جارێكى تر باى باى بكەیت لە سیاسەت و هەڵبژاردن , پێم ناخۆشە جەنابت گلەیى ئەكەیت , ئەى خاڵە قادر ئەو فەرمانگەیەش زۆرە بۆ تۆ ..
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

