ئه‌شهه‌دو : نهقسهکانى تۆ‌و نه هی ئه‌و سه‌رۆک عه‌شیره‌ته حه‌ق وحیسابیه
22/05/2009, 12:00 (GMT+1)

کاك جه‌مال به خه‌یاڵه مه‌ست بوه‌که‌ی بهبادهو ئتمتیازاتی ده‌سه‌ڵاته‌وه شانۆگه‌ریه‌کی نوسیوه که ته‌نها به‌رهه‌می ئه‌قڵی داخراوی سودمه‌ندانی سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود ئاغای بارزانی وجه‌لال ئاغای تاڵه‌بانیه . چونکه ئه‌و شێوه ئه‌قڵه سڕکراوه تهنهاچینێکی سودمه‌ندی به‌لاوه مه‌به‌سته بۆیه ڕوی ده‌میان ده‌کاتێ و به‌م شێوه وتارانه ئه‌یه‌وێ پێیان بڵیت ئه‌گه‌ر کاک نه‌وشێروان ولیستی گۆڕان سه‌ر که‌وتن ئه‌وا ئێوه‌ی که به ناحه‌ق بون به‌خاوه‌ن ئیمتیاز زه‌ره‌رمه‌ندده‌بن.. لێره‌دا ئه‌کرێت چه‌ند پرسیاریك ئاراسته‌ی کاك جه‌مال بکه‌ین!!
1/ ئایا خه‌ڵکی کوردستان به شاروگوند نشینه‌وه ده‌زانن داهاتی هه‌رێم چهندهوچۆن سه‌رف ده‌کرێت؟ یان به‌لاتانه‌وه گرنگ نیه چونکه به‌م ماستاوکردنه پشکی خۆتان وهاوهڵهکانتان دابین ومسۆگه‌ر کردوه.
2/ ئایا ئه‌توانی پێمان بڵێیت بۆچی سه‌رانی کورد له‌به‌غدا دژ بهتێزهکهی مالکی له‌مه‌ڕ گۆرینی شێوه‌ی حوکم ڕانی بۆ سیسته‌می سه‌رۆکایه‌تی وه‌ستان و که‌چی ئه‌یانه‌وێ له‌کوردستاندا هه‌مان سیسته‌م پێڕه‌و بکه‌ن ،به‌مه ناوتریت (بانێك ودوو هه‌وا) ؟
3/ شاراوه نیه لای کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان که کاك نه‌وشێروان دژایه‌تی هه‌مو ئاوانه‌ی که خه‌ون وخه‌یاڵ وئاوات ئومێدی ده‌یان هه‌زار پێشمه‌رگه‌یان کردوه‌ته قوربانی زه‌رده خه‌نه‌یه‌کی سه‌رانی فارس وتورك وسۆزی دڵی هه‌زاران شه‌هیدیان بێ بایخ کردوه‌و به‌خه‌یاڵی شاعیره‌کانیان زانیوه، ده‌کات ئه گه‌رچی دۆسته دێرینه‌کانیشی بن ، به‌ڵام ئێوه‌ی پۆلیش ده‌ری ڕوی زه‌ردی ده‌سه‌ڵات به‌رامبه‌ری سهرۆقادری کورد به سه‌گ کرد‌و هه‌ڵوێستان چی بو ؟
4/ کاک نه‌وشێروان ئه‌یه‌وێ کوردستان له‌دز وجهردهو به‌فیڕۆ ده‌رانی سامان وسه‌روه‌تی گشتی پاک ماڵ بکات که‌چی حکومه‌ته مافیاکه‌ی بنه ماڵه‌ی جه‌لال ومه‌سعود ئاغا بکوژه‌که‌ی مامه ڕیشه‌یان خانه‌نشین کردوه ! لێره‌دا کێ بێ وهفاوبێ ئه‌مه‌که نه‌وشێروان مستافا یان ئازادکه‌رانی تارق ره‌مه‌زانی دراکیۆلاوبهکۆمهڵ کوژی هاوڵاتیانی شاری هه‌ڵه‌بجه وسه‌رانی 31ی ئاب .؟؟
بۆیه ده‌ڵێم ئه‌شهه‌دو قسه‌کانت له لێدوانه‌کانی سه‌عید سهحافی علوچ ده‌چێت
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

