وڵام نەدانەوەی نەوشێروان مستەفا پارتی ڕسواتركرد
20/05/2010, 12:00 (GMT+1)

هەندیەك خەڵكی توڕەو قەڵەم بەدەستیش پێیان وابوو ئەبێت نەوشێروان وڵام باتەوە، ئەگەر وڵام نەداتەوە كەوایە دەترسێت لە پارتی.
لەلایەكی ترەوە كۆمەڵێكی زۆری خەڵكانی عەقڵانی وڵام نەدانەوەیان بە باشترین ڕێگا دانا، بۆ ئەوەی كەیسی سیاسی تێكەڵ بە كەیسی سەردەشت نەكرێت، چونكە ئەو كارە دەبێتە هۆی دێزە بە دەرخۆنەكردنی كەیسی سەردەشت.
بەبۆچونی من وڵام نەدانەوەی پارتی و جوێنفرۆشەكانی بووە سەركەوتن بۆ نەوشێروان مستەفا و بوو بە شكستێكی یەكجار گەورە لەسەرپارتی. بەو ئینفیعالەی پارتی كردی ئیسپاتی كرد كە ئەوان سەردەشتیان كوشتووە و پەردەیان لە سەر ئەو ڕاستیە لادا.نەوشێروان بەو وڵام نەدانەوەیە داهێنانێكی سیاسی مۆدێرن و مەدەنیانەی هێنایە نێو فەرهەنگی كوردەواریەوە. بەڕاستی دەبێت پێاوی گەورەو سیاسی قەت لە ڕەخنەو جوێن و كاریكاتێر توڕە نابێت و بە گولە و كوشتن وڵام نەداتەوە. بەڵكو بەدڵی فراوانەوە وەریدەگرێت.
ئەو جوێنانەی بە نەوشێروان مستەفادرا ، هیچی لە نەوشێروان كەم نەكردەوە، بەڵكو بە وڵام نەدانەوەی ئەو جوێنانە، نەوشێروان مستەفا گەورەتر بویەوە.
ئەگەر وڵامی بدایەتەوە لە سەدا سەد پارتی تەقبولی نەدەكرد، لە ئەنجامدا كۆمەڵێك ڕۆڵەی تری كورد دەبووە قوربانی كورسیە تەزویرەكەی مەسعودبارزانی وپارە دزراوەكانی گەل كە دزوییانە.
پێشنیارێكم هەیە بۆ نەوشێروان مستەفا، ئەویش ئەوەیە كە داوای لێبوردن بكات،لەو كەسانەی لە سەردەمی دەسەڵاتی سیاسی ئەودا لە شەڕی كورد كوژیدا كوژراون، ئەگەر نەوشێروان ئەو كارە بكات، بەڕاستی ئەوەندەی تر گەورەتر دەبێت و گیانی لێبوردەی دەخاتە نێو كەلتوری كوردەواریەوە،وتەیەكی پێشینان هەیە دەڵێت(تەنها مردووی قەبرستان هەڵە ناكات) . بۆیە جوانترین كار ئەوەیە كە نەوشێروان هەنگاوی جەریئانەی بۆ بنێت، داوای لێبوردن كردنە لە بكوژانی شەڕی خۆ كوژی ئەوەندەی ئەوەی پرشی بەركەوتووە.
ئەم وتارەشم بۆ داتاشینی بتی سیاسی و خوداوەندكردنی نەوشێروان نییە. هەرچ كاتێكیش هەڵەیەكی سیاسی بكات، وەكو چۆن تاڵەبانی و بارزانی ئەكوتین ئەوویش ئەكوتین. ڕەخنە گرتن بەلای منەوە وەكو دەرزی لێدان وایە، چۆن كاتێك مرۆڤێك نەخۆش ئەكەوێت و دەچێت بۆلای پزیشك دەرزی بۆ عیلاجكردن ئەنوسێت و لە كاتی لێدانی دەرزێكدا تۆزیەك ئێشت پێدەگات، بەڵام ئەو ئیشە ئەبێتە هۆی چاككردنەوەی نەخۆشیەكەت و باری تەندروستیت باش دەكات.
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

