هێرشەكەى عەلى قەرەداغى سەرۆكى یەكێتى جیهانى زانایانى ئیسلامى بەتونترین شێوە شەرمەزار دەكەین
12/07/2010, 12:00 (GMT+1)

هەندێك هێزى بەناو ئیسلام و خودا پەرستى پەلامارى گەلەكەمان دەدەن و هەوڵى سووك كردنى گەلەكەمان دەدەن، ئەو كەسایەتیانەش بەناوى ئیسلام و بەرنامەى ئیسلام كەوتوونەتە بەر داپچڕاندنى گەلەكەمان لەبەرامبەر دوژمنان. ئەوەى كەلێردا بۆ ئێمە جێگاى سەرنجە دەبێت كەلەم بەرێزانە بپرسین كە ئایا بۆچى ئاینى ئیسلام هەرلەسەرەتاى شۆڕشەكانى گەلەكەمان لەبەرامبەر دووژمنان لە هەوڵى ناو بردن بووە، بۆ دۆژمنانیش پیلانى لەناو بردنى كورد بووە؟ ئایا بەڕاستى ئاینى ئیسلام بەرنامەیەكى لەناوبەرە؟ یاخوود ئێوە كەسانێكن لەپێناوى بەرژەوەندیەكانتان ئیسلام وا نیشان دەدەن؟
ئێمە زۆر دڵخۆش بووین كە پرۆفیسۆر عەلى قەرەداغى بووە سەرۆكى یەكێتى جیهانى زانایانى ئیسلامى. وەكو كوردێك ئەم جارە ئێمە بیبینین كە ئەم بەرێزە ڕێبەرایەتیەكى ئیسلامى ناوچەكە بكات و ناوى ئیسلامى دووربخاتەوە لەپیلانى تەسفیەكانى دوژمنان، كە ئەمرۆ وەكو جاران لەسەرمان بەكار دەهێنرێت و بەناوى ئەم ئیسلامە هەزاران منداڵانى كورد لەژوورەكانى زیندان قەتیس كراون و جەستەى شەهیدانمان گڕ تێبەر دەدەن و دەست درێژى دەكەنە سەر كچانى تەمەن 12 ساڵان. بەڵام بەداخەوە وەكو دووژمنانى كورد كەوتە بەر هێرش كردنە سەر گەلەكەمان و سەرەڕاى ئەو هەموو تاوانانەى كە بەرامبەرمان ئەنجام دەدرێت. وەكو تیرۆریست گەلى كورد دەناسێنێ. بۆیە ئێمە وەكو ستافى گۆڤارى هاودەم، ئەم هێرشانەى سەر گەلەكەمان بەتونترین شێوە شەرمەزار دەكەین. داوا دەكەین كە گەلەكەمان و ڕۆشەنبیران و ڕۆژنامەنووسان لەبەرامبەر ئەم جۆرە هێرشانە بێدەنگ نەبن و بێنە زمان، هەڵوێست وەرگرن بۆئەوەى داواى لێبوردن لەگەلەكەمان بكەن.
110
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

