دلاوەر عەلادین سەلماندنى كلكى دەسەلاتە و كارەكانى فاشلە
26/10/2010, 12:00 (GMT+1)

هەر زوو ئەو بەرێزانەى كە كەوتبوونە پێَدا هەڵگۆتن بە دلاوەرۆك تەریق بوونەوە و ماهیەتى ئەو بەرێزەیان بۆ دەرچوو كە چەند گەندەڵە و ئێستاش هەموو بەگەندەلیەكانیان زانیوە تەنها لەبەر خاترى ئەوەى برایەكەى پەیمانگایەكى هەیە بۆ وەرگرتن لە زانكۆكان هەر زوو وتى دەبێ ئەوقوتابیانەى كە دەچنە دەرەوە پێویستە لە پەیمانگاى براكەى تاقیبكرێنەوە بۆ تاقی كردنەوەى password هەر تاقی كردنەوەیەكیش 150 دۆلار لە قوتابی وەردەگیرێت بەمەش ئەو كاسبیەى دلاوەر و براكەى لە برەودان دایە لەسایەى سەرى جەناب وەزیر .
ناهەقی جەنابی وەزیر نیە كە گوێ نەدا بەو قوتابیانەى لە دوو وانە كەوتوون و پێیان بڵێ گەر بۆتان بكەین بە عبور گاریگەری لەسەر ئاستى زانستى دەبێ بەبێ ئەوەى بزانى ئەو گەندەلیەى ئەویش ماڵ وێانیە بۆ ئاستى زانستى كە ئەزموونێكە لە هیچ ولاتێك تاقیكردنەوەى password باوى نەماوە بەلام لە كوردستانە حەیاتەكەى دلاوەر بۆ كاسبی كردن هێشتا باوى ماوە .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

