
مسعود بارزانی تۆ جگە لە سەرۆكێكی دیكتاتۆرو خائنێكی كورد كوژ هیچیتر نی. ئەوەى جێگەى سەرسورمانە ڕاگەیاندنە گەندەڵ و دوور لە ڕاستیەكانی پارتی نادیموكرات زۆر بێ شەرمانەو بێ ئەوەى حیساب بۆ ویست و شعوری كوردان بكات لە پارچەكانی تری كوردستان و بە بێ ئەوەى هیچ پرسێكیان پێبكات سەرۆكی هەرێمی كوردستانی گۆڕیوە بە سەرۆكی كوردستان، ئەمەش دەكرێت تەنها دوو لێكدانەوەى بۆ بكرێت یان ئەوەیە كە ئێوە بە زەبری چەك و بەزۆریش بێت هەر دەبێ سەرۆكی كوردستان بن یان ئەوەیە كە ئێوە دەستتان لە پارچەكانی تر هەڵگرتووەو بە خاكی خۆتانی نازانن و ئەم هەرێمە سوتماكە بۆ ئێوە كوردستانەو بەستانەو گیرفانتانی پێ پڕدەبێت و خوا نەیبڕێت.مسعود بارزانی تۆ نەك سەرۆكی كوردستان نیت كە ناماقولیتان كرد بگرە ئەوە رۆژانە هەزاران خۆپیشاندەر لەم هەرێمە داگیركراوەى خۆشمان پێتان ڕادەگەیەنن ئێوە بەهێزی چەك خۆتان سەپاندووە و بەویستی گەل سەرۆك نین.هەموومان دەزانین تۆ خائنى كورد كوژی دژی شۆڕشى دووری لە هەموو بەهایەكى مرۆڤایەتى ڕێز لە داخوازیەكانی میللەت ناگری دیكتاتۆری، تۆ سەرۆك نی ئەو كورسیە چۆڵكە كە بەخیانەت و ئاشبەتاڵ لەسەرى دانیشتووى. ئیدریسی گۆڕبەگۆڕتان وتی ئەگەر شۆڕشمان پێ نەكرێت ئەوا دەتوانین شۆڕش تێكبدەین، تۆش وەك ئەوەى پەیمانت دابَت ئەگەر سەرۆك نەبی مستێك خۆڵەمێش لەدوای خۆت بەجێبێلی.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست