ئه‌وه‌ی گروپی 400 ، کردی
18/01/2011, 12:00 (GMT+1)

دڵنیابو که‌ده‌سه‌ڵات مه‌به‌ستی له‌م یاسایه ڕێگری بووه له‌ئازادی خۆپێشاندان وهئهمهی ئه‌و گروپهکردیان ناچێته قاڵبی ئه‌وه‌ی که‌مافیان دابێت به‌و یاسایه به‌ڵكو ئه‌وان پێشتر‌و ئێستاش بڕوایان به مافی مۆڵه‌ت وه‌رگرتن نیه ئه‌وه‌ی کردیان ته‌نها ئه‌وه‌بو بۆهه‌مو خه‌ڵکی بسه‌لمێنن که‌ده‌سه‌ڵات ئه‌وه‌نده‌ی لهڕژانهسهر شه‌قامی خه‌ڵکی دهتسێت ئه‌وه‌نده له‌هێزی چه‌کداری ناترسێت وه‌ئه‌وه‌ش که دڵنیابونمانه بۆ ئهمترسهی دهسهڵاتدارهدیکتاتۆره میلیشییاییه‌کان ئه‌و خۆپشاندانه‌ی ئه‌م دواییه‌ی تونس بو که‌کۆتایی هێنا به یه‌کێکی تر له دیکتاتۆره‌کان ئه‌وبو ئهودیکتاتۆره ئه‌وهه‌مو چه‌کداره میلیشیاییه‌ی نه‌یانتوانی رزگاری که‌ن له‌به‌رده‌م توره‌بونی جه‌ماوه‌ری ڕاپهڕیدا وته‌یه‌ک هه‌یه ئه‌ڵیت(قوربهسهرئهودهسهڵاتدارهی میله‌ت پشتی تێئه‌کات) ئهوشئهوڕۆژهیه کهمیلهت له‌توانایدا نه‌ماوه چیتر له‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی قبولبکات که‌سوکایه‌تی به هه‌مو پێرۆزیهکانیان بکه‌ن وهبڕواشیان به‌وته‌و به‌ڵێنه درۆکانیان نهماوهکهئهوه یه‌کدو ڕۆژیکه ترسی ته‌واو چۆتهدڵیانهوهو ئارامیان لهبهربڕاوهو به‌رده‌وام داوای دانیستن ده‌که‌ن له‌گه‌ل (نه‌وشیروان مسته‌فادا) من دژی دانوستان نیم له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی گه‌لدا به‌ڵام داوام له‌به‌ڕێز (نه‌وشیروان) ئه‌ویه بادهسهڵاتداران مه‌سعودو تاڵه‌بانی بێنهسلیمانیو لهگردهلهگردهکه یهکهمنێشتن بکه‌ن وه‌هه‌روه‌ک خۆی وتی به‌هیچ جورێک لهداواسیاسیهکانمان ده‌س هه‌ڵناگرین ، وه‌بۆ ئه‌م دانیشتنه که‌وا زۆرینه‌ی ئه‌مڕۆی کوردستان ئه‌وه ئه‌خوازن وه پێمان باشه سه‌رله‌نوی باههڵبژاردنهوهی په‌رله‌مان بکرێته‌وه‌و لهپهرلاماندا به دوو له‌سه‌ر سێ سه‌رۆک هه‌ڵبژێردرێته‌وه وهلهپهرلهمانی نوێ‌دا ئه‌م یاسایانه دابڕێژرین یاسای په‌رله‌مان یاسای رۆژنامه‌گه‌ری یاسای خۆپیشاندان یاسای ده‌ستوری هه‌رێم یاسای خانه‌نشین نه‌کردنی په‌رله‌مان تاران‌و وه‌زیره‌کان وهگهڕانهوهیان بۆسه‌ر کاره‌کانی پێشویان یاسای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ههموئهوانهی که خانه‌نشین کراون به‌پله به‌رزه‌کان یاسای جیاکردنه‌وه‌ی حیزب‌و دین له‌حکومه‌ت یاسایگهڕانهوهی ئهوزهویو مڵکانه‌ی که‌له‌لایه‌ن خێڵ‌و بنه‌ماڵه‌و حیزبه‌وه دابه‌شیان کردووه به‌سه‌ر هه‌مو ئه‌وانه‌ی که سه‌ر بهدهسهڵاتهکانیانن یاسایه‌ک دیاری
ژماره‌ی هێزه چهکدارهکانبکات وه‌ئه‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتی ئه‌م هێزانهدهکان وه‌ک ناوخۆ و پێشمه‌رگه بالهلایهن وه‌زیری بێلایه‌ن و شاره‌زاوه بێت له بواره‌که‌یدا یاسای ده‌رهێنانی نه‌وت سنورداربێت ئه‌ویش له‌پێناوی نه‌وه‌کانی دواڕۆژدا یاسای لێپرسینه‌وه‌ی تاوان بارانی شه‌ری ناوخۆ‌و ئاشکراکردنی بێسهرو شوینه‌کانی ئه‌وشه‌ره نهگریسهو ئهودودهسهڵاته که‌کردیان له‌پێناو په‌رژه‌وه‌ندی که‌سیدا یاساییه‌ک کهڕێگهنهدات به‌هیچ که‌سێک که کهلهغهیری بواره‌که‌ی خۆیدا دابمه‌زرێت له‌فه‌رمانگه‌کاندا یاسای بنه‌برکردنی گه‌نده‌ڵی بهههموشێوازهکانیهوه وهلێکۆڵینهوهلهسهرئهوانه بکرێت که‌له‌دوای روخانیسهدامهوهدهوڵهمهند بون به به‌ڵگه‌ی قانونی بیسه‌لمێنن له‌دادگادا ئهسهروهتهیان له‌کوێوه ده‌ست کهوتووهوهباجی سه‌رمایه‌کانیان دابێت وهئهگهرسهرمایهکانیان یاسایی نه‌بو ئه‌واده‌ست به‌سه‌ر هه‌مو ماڵ‌و مڵکهنیاندا بگێریت وه‌ئه‌م لێپرسینه‌وه‌یه زۆری کهسو کاره دوره کانی به‌رپرسان زیاتر ئه‌گریته‌وه من لێره‌دا کۆتایی پێده‌هێنم ئه‌وه‌یتر به‌جێدێلم بۆدوایی ئه‌گه‌رهاتو ئه‌م داواکاریانه نهبرابهسهرو ده‌سه‌ڵات رازی نه‌بو ئه‌وا دڵنیابن وه‌ک زه‌ین لعابدهین میله‌ت ده‌یان گۆڕیت ئه‌وه‌س کهمیلهتی تائه‌م ساته ڕاگرتووه پابه‌ند بونی هاوڵاتیانه به بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه وهدڵنیابێت باده‌سه‌ڵات ئهگهرلهمهزیاتر بیرلهمانهوهی ئه‌م گۆرهدهسهڵات بکاته‌وه‌و خه‌ڵکی له‌ژیان بێبهس بکات ئه‌وه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش ناتوانێت ڕقی جه‌ماوه‌ر ڕاگریت وهدهسهڵات باله‌وه‌ش دلنیابیت به‌دامه‌زراندنی 5000 هه‌زار چه‌کداری تری سه‌ربه‌ده‌زگای پارێزگاری لهدهسهڵاتهکهتان ئه‌وه خهیالتان خاوه سبه‌ی ئهوانهشکهزانیان میله‌ت لێتان ڕاپه‌ڕیوه ئه‌وا به‌زوترین کات پشتان تێده‌که‌ن‌و دێنه ڕیزی میلهتهکهیانهوه ئهمهداخوازی زۆرینه‌ی جه‌ماوه‌ری گه‌لی کورده له‌م ده‌سه‌ڵات دارانه که‌واز له‌و دسهڵاتهی ئێستا بێننوباسهرلهنوێ هه‌ڵبژاردنێکی دور لهتهزویرات ئه‌نجام بدرێت ده‌نا ئه‌وا میله‌ت ده‌یان گۆڕێت وه میله‌ت بابزانن باکمان نیه له‌مردن
وه‌له‌ئه‌نجامدا سه‌رکه‌وتن هه‌ر بۆ به‌ره‌ی گه‌له..
وێنه‌که هی ئه‌رشیفی کوردستانپۆسته.
18 /1 / 2001
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

