سەرۆک بارزانی کێیە؟!..
25/12/2010, 12:00 (GMT+1)

سەرۆکی پارتیمان زوو زوو ئیحترامی کورد ئەخاتە ژێر پێڵاوەکانی دوژمنان ئەچێتە تورکیا بەبێ ئاڵای کوردستان و ئێراق پێشوازی لێ ئەکرێت و بە سەرۆک خێڵێکی ناسراوی شمالی ئێراق ئەیناسێنن(بەڕاستی سەردانێکی مێژووی بوو)!!!
سەرۆکمان تەنھا سەرۆکی ھەرێم نیە سەرۆکی حیزبە سەرۆکی گومرگەکانە سەرۆکی نەوتی قاچاخ و ھی زۆربەی کۆمپانیاکانە.
کاک مەسعوود دڵسۆزی کەرکووکی دڵی کوردستان..کەرکووکی فرۆشتووە بە توورکەکان لەگەڵ کەریم سنجاریدا بە بەڵگەی حاشا ھەڵنەگری ئەمریکی کە (ویکیلیکس) بڵاوی کردەوە.
کاکی بەڕێز دڵسۆزی ھاورێ کۆنە بەعسیەکانی یاسای دژە پاکتاوی بەعسیەکانی لەسەر لابردن. ئەو بەعسەی کە بڕوای بەبوونی کوردو کوردستان نییە.
لە کارێکی خۆی ئاسایدا ئیمزای لەسەر یاسای خۆپیشاندان کرد کە دژی دیموکراسی و تاکی گەلی کوردستان و مرۆڤیشە.
وە ئەم سەرۆکە بە ھیمەتە توڕەیە خەتی سوور تەنھا لای ئەو قسە وتنە بە بنەماڵەکەی...ئەگینا تۆپباران کردنی سنوورەکان و کوشتنی ژن و مناڵی ھەناسە ساردی کورد ھێڵی پەمەیش نیە.
*ھیوادارم کەمێک لەژیانی ئەم سەرۆکە قارەمانەم پێناساندبێتن.
پارتییهک
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

