کوڕەکەی علی فرەج بۆ وا دەکات بۆ مەسعود بارزانی
11/07/2009, 12:00 (GMT+1)

نازانم پارە ئەوە دەهێنێ کەسێکی وەک ئاسۆ علی و هاوشێوەکانی بەم شێوەیە بکەونە بازاڕەوە و سووک و ریسوا بن، ماوەیەک پێش ئێستا لەگەڵ چەند گەنجێکی کلار پەیوەندی کردووە بە ژمارەی تەلەفونی(4750863) و پێانی ووتووە: هەرچی یەکتان پێ دەکرێ دژی لیستی گۆڕان و ئیسلامی یەکان بیکەن پارەتان دەوێ یا هەر شتێک من هاوکاریتان دەکەم.
تەنانەت ئەوەشی گوتووە: ئێوە بەس باسی هەڵوێستی سەرۆک هەرێم بارزانی بۆ خەڵک بکەن و بڵێن ئەزانن بۆ نەهاتووە بۆ کاتێکی دیکە دێت کە بتوانێت پرۆژە لەگەڵ خۆی دا بهێنێتە گەرمیان.
من وەک گەنجێک کە ئاسۆ پەیوەندی پێوەکردم و گووتی: چیت دەوێ بۆت دەکەم لە هەولێر و وەرە دەعوتی و دیدارێکی باشت لەگەڵ بەرپرسێکی بەرز بۆ رێک دەخەم بەس بەیاننامەیەک بەناوی 200 تا 300 گەنج بنووسن و پشتگیری لە لیستی کوردستانی و ژمارە 12ی مەسعود بارزانی بکەن. منیش وەک هەموو گەنجەکان نەموێرا بڵێم نەخێر، چوونکە ئاسۆ دەیکاتە راپۆرت ئەگەر وابڵێم گووتم: بەسەرچاوان ئێستا دەزانێت کێم تەلەفۆنی بۆ دەکەم جوابمیشم ناداتەوە.
نازانم ئەم گەنجە بێ زەلەتە بۆ ئەوەندە رێکلام بۆ پارتی و مەسعود بارزانی دەکات.
پارەیە بابە پارە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

