فاروق ڕەفیق لەشاشەكەى كوردساتەوە باس لەكام ستەمكارى دەكات؟!
09/05/2009, 12:00 (GMT+1)

ئێستا بۆم دەركەوتوە فاروق ڕەفیق كاتێ تێزى ستەمكارى فڕێدایە نێو بازاڕى سۆفیستایەكانى یەكێتى و پارتییەوە, وایزانیبو بەتەنها خۆى دەبێتە پاڵەوانى دژە ستەمكار و هەر خۆیشى دەمێنێتەوە و بە كۆتاى نوسینەكانى ئەو ئیدى ستەمكاریش لە كوردستان دا نامێنێت بەمانایەكى تر فاروق وا تێگەیشتبو ئەم شەڕە تا ئەو شۆێنە دەكات جێگایەكیان بۆ كردەوە و لە شاشەكانیانەوە سەنگەر بگرێ, ئیدى سەمكاریش لەوان دادەماڵێت, بۆیە ئێستا دەبینین, هەمان پاڵەوانى شەڕى ستەمكاران, بوەتە پارێزەرى ئەو ستەمكارانەى كە خۆى بە ناشیرین باسى لێیانەوە دەكرد و تەنانەت دەیگوت شایەنى ئەوە نین ناویان لە نێو كتێبەكەى مندا بێن(یەكێك لەو پەرچەكردارانە لەو پیاوەوە هاتە دەرێ كە پێى دەڵێن مەلابەختیار, ڕاستیتان بوێ ئەو پیاوە ئەوە نیە لەم كتێبەدا ناوى بێت......ماڵێكى لێكترازو ویژدانێكى بیمار,لاپەڕە 173)
من نامەوێ بچمە سەر ورد و درشتى نوسینەكانى فاروق, تەنیا مەبەستمە بڵێم فاروق ڕەفیق پاڵەوانى تێزى ستەمكارى كە خۆێنەر دەتوانێ بەخۆێندەوەى بەرهەمەكانى لەو مەبەستانەى تێبگا, دواتر بۆیدەردەكەوێ و دەپرسێ ئەوە چی نهێنیەكە وا لەفاروق ڕەفیق دەكات لەشاشەكەى كوردساتەوە كە بە مەعریفەى ڕەچەتەى و جەهالەتخانە ناویدەبرد, پاڵى لێبداتەوە و باس لە ستەمكارى بكات و خەڵكى كوردستان تاوانبار بكات, و لەپشتەوە بانگەشەى ئەوە بكات خەڵكینە ئەمانە حاكم و فەیلەسوفى ئێوەن و ڕەخنەیان لێمەگرن, بەتایبەتى كاتێ كە هەمان قەوانى سۆفیستایەكانى لێدایەوە و ئەویش دەڵێت" ئەزمۆنەكەمان مەترسى لەسەرە" دەكرێ بەچەند پرسیارێ لە فاروق كۆتاى بەم نوسینە بهێنین, كاك فاروق كامەیە مەترسى لەسەر ئەزمۆنەكەمان, ستەمكارانى كورد كەخۆت باش ئیشارەتت پێكردون لە كتێبەكانت دا, یان وڵاتانى دراوسێ؟
كێ ستەمكارى و مەعریفەى ڕەچەتەى بەرهەمدێنى كە خۆت قەلەق بوى لەسەرى, میدیاى ئازاد یان شاشە حیزبیەكان كە بەڕێزت بویتەتە موزیعێ باش بۆیان؟دواتر دەڵێم كاك فاروق ئاگادار بە هەڵمەتى هەڵبژاردن ستەمكارت لێنەكات بە دادپەروەر؟!!
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

