
سه‌ر چاوه‌یه‌کم له به‌ر ده‌ست بوایه ئه‌م توانی باسه‌که‌می له‌سه‌ر پروپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن به رێگایه‌کی زانستیانه تر پێ ده‌وڵه‌مه‌ند بکه‌م و سیاسه‌تی درۆینی تیا ئاوه‌ژو بکه‌م، ئێستاش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌زمونێکم له سیاسه‌تدا هه‌یه که هه‌رله سه‌ره‌تاو رۆژی کاندید بونتانه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی 25\7\2009 ئه‌م گومانه‌م لا دروست بوبو که‌ئه‌م گۆرانه خێر‌و بێر به دوای خۆیدا ناهێنێ و به‌پیچه‌وانه‌وه ده‌بێته مایه‌ی سه‌رئێشه به‌ڵام هه‌ر له گه‌ڵیدا رۆشتین ودواییه‌که‌شی به په‌نجه گه‌ستن کۆتایی هات ، له‌کاتی خۆشی‌دا گوێم بۆ بگیرایه تکام لێ ده‌کردی به هۆی ئه‌و فرسه‌ته‌ی که هاته پێش بۆ لیسته‌که‌تان ته‌نها خۆتان بدایه‌ته ده‌ست قه‌ده‌ر باشتر بونه‌ک ئه‌و به‌ڵێنه زۆر‌و زه‌وه‌ندانه‌ی که وه‌ک خه‌وێکی بێ خه‌وننامه بو، یان بۆ به‌دیلی گرتنه به‌ری ئه‌م گۆرانه وه‌ک که‌سایه‌تیک له قوژبنی که‌لاوه‌یه‌کدا کاته‌کانت به نوسینه‌وه‌ی بیره‌وه‌ری و رابوردوته‌وه ته‌رخان بکردایه ره‌نگ بو پاش هه‌مو ئه‌و کاره ساتانه‌ی که له رابوردودا له سایه‌ی سیاسه‌تی خۆتاندا رویاندا له ئه‌مرۆدا تا راده‌یه‌ک له بیر ده‌کرا و که‌سیش خۆی پێوه سه‌رقاڵ نه‌ده‌کرد چون به‌شێک له خه‌ڵکی کوردستان له‌هه‌مبه‌ر گۆرانێکی نه‌وعیدا لاپه‌ره‌ی سپی له‌گه‌ڵ ئێوه کرده‌وه به‌ڵام ئێوه‌لاپه‌ره‌که‌تان هێنده‌ی تر ناشیرین کرد، ئه‌و‌لاپه‌ره سپیه بۆ ئه‌وه بو تاله‌ژێر سێبه‌ری گۆراندائه‌و که‌لێنانه‌ی هه‌یه پربکرێنه‌وه نه‌ک بۆ سه‌رکه‌وتنی کۆمپانیاکه‌ت و له ژێر ناوی ئه‌و هه‌مو به‌ڵێنه وه‌همیانه‌ی که له ده‌زگای راگه‌یاندنه‌که‌تانه‌وه به‌نهێنی و به‌ئاشکرا ته‌نها بۆ مسۆگه‌ر بون و سه‌رکه‌وتنتان خۆڵتان له چاوی رێژه‌یه‌ک له خه‌ڵکی کوردستان کرد‌و له کۆی ئه‌و هه‌مو به‌ڵێنانه‌ی که به‌خه‌ڵکی کوردستانتان دا ته‌نها خۆماڵی کردنی نه‌وتی تێدا نه‌بو ، به‌ڵگه‌کانیش زۆر‌و هه‌مه جۆریشن و رون و ئاشکراشن و به پێویستیشی نازانم هیچیان له باره‌وه بنوسم چونکه ئه‌مه ساڵی به‌سه‌ردا تێنه په‌ریوه‌و هێشتا برینی ئه‌و به‌ڵێنانه له جه سته‌ی تاکی کوردی دڵپاک و به‌ریئدا نوێیه که بۆ خۆیان داد‌و بێدادیانه، ئه‌وانه‌شی که پییان خۆشه له‌راستی بگه‌ن با بگه‌رێنه‌وه سه‌ر دیرۆکی نه‌ته‌وه‌یی ، نه‌ک له گۆشه نیگای که‌سانێکی به‌رژه‌وه‌ند په‌رست و خۆ ده‌ر خه‌ر بروانێته ئه‌و بیره ته‌سک وله قاڵبدراوه‌ی که به‌ناوی گۆران و نوێبونه‌وه وه ئێمه‌ی تاکی کوردی پێ له خشته براو ته‌نانه‌ت شیرازه‌ی برایه‌تی و ته‌باییان له نێو تاکی کوردا له‌به‌ین برد‌و بونه هۆکاری له‌یه‌کترازانی ریزه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان وهۆی بشێوی، که ئه‌مه ئه‌نجامی ئه‌م گۆرانه بوکه نه‌ده‌نگی ما‌و نه ره‌نگ و رۆژ به‌رۆژیش جگه له پاشه‌کشه‌و په‌شیمان بونه‌وه‌ی ده‌نگده‌ران وا رۆژ له‌دوای رۆژ له گرده‌وانه‌کانیش به‌جێتان ده‌هێڵن ، گه‌وره‌م شه‌ره‌فی ئه‌وه‌م هه‌یه لێت بپرسم که بۆ له‌یه‌کم جه‌له‌سه‌ی په‌رله‌ماندا به‌یبایت لێ کرد؟ . ئێستاده‌بێ تاکی کورد له‌وه تێبگات که چه‌نده به‌هه‌ڵه‌دا چووین و هۆشی ئه‌وه‌ش بێته‌وه به‌رمان که چه‌ند ساویلکه‌و دڵپاکانه که‌وتینه دوای وه‌هم ، ئه‌و گۆرانه‌ی ئێوه بانگه‌شه‌تان بۆ ده‌کرد ته‌نها گۆرانێک بو وه‌ک هێزێک پشکێکتان له ئه‌نجومه‌ندا هه‌بێت و هیچی تر. ئه‌و شۆرشه‌ش که به‌رپاتان کرد ته‌نها له هه‌مهه‌مه‌ی هه‌ڵبژاردندا گرنگی هه‌بو به‌ڵام ئێستا جگه‌له‌وه‌ی هیچ به‌ڵێنێکتان بۆ بۆخه‌ڵکی پێ نه چوه سه‌ر بونه مایه‌ی ته‌نگو چه‌ڵه‌مه‌ش بۆیان، که‌به‌داخه‌وه کاتێک تاکی کورد به‌بێ لێکۆڵینه‌وه‌و گه‌ران به دوای ئه‌رشیفی مێژو ده‌که‌وینه ژێر کاریگه‌ری جۆره سیاسه‌تێکه‌وه که به‌رژه‌وه‌ندی گشتی تیا به‌دی ناکرێ، بۆیه گه‌شتمه ئه‌و بروایه‌ی که ئه‌م گۆرانه گۆرانێکی ناره‌وان بو
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست