ئێوە زوڵمتان لە تاڵەبانی کرد، ئهی بەناو یەکێتییەکان!
19/05/2013, 12:00 (GMT+1)

ئێوە گەر شادمانیش بووبوون بەو وێنانە دەبوو لەبری گوللەباران کردنی خەڵک و ئاسمانی سلێمانی، لە بری هەر گوللەیەکی گڕدار دوعایەکی خێرتان بۆ بکرادیە، لەبری گوللەی تەنکی بڕ کە دڵنیام نازانن گوللەی تەنکی بڕ چییە، دهبوو داواتان بکردایە بەنزینخانەکانی سەر بەمەکتەب سیاسیەکانی یەکێتی بە خۆڕایی بەنزین بەسەر ئەو سایەق تەکسیانەدا دابەش بکات، کە 24 سەعات لەڕیزی بەنزین وەرگرتندا دەوەستن ، گەر ئێوە بە جدی یەکێتی بوون، دەبوو بچوونایە ئەو ماڵانەی لەسەرمای زستاندا خەو بە خەوێکی گەرم و گوڕەوە دەبینن و زۆپایەکی پڕلەنەوتتان بۆ ببردنایە، لە هاوینیشدا تەمەنای خەوێکی نیوەڕوانن لەبەر سپلێتێکدا، کە ئەو نەدارانە تەنها لە ڕیکڵامەی تەلەڤزیوێنی گەلی کوردستان و کوردستاتەکەی تاڵەبانیدا دەیبینن.
ئێوەی خۆشکراو بە هەڵپەڕکێی بەر دهم سەیارەی حیزب دێنه بەرماڵی خۆتان و بۆ بۆنەکان دهتانبهنهوه و هەریەکەتان وێنەیەکی تاڵەبانی و لۆگۆیەکی یەکێتیان دەدەنە دەست و هەڵتان دەپەڕێنن تا بیانەوێت ههڵتان دهپهڕێنن، کە کۆتایی فلیمەکەش هات دەبێت خۆتان بە پارەی خۆتان تەکسییەک بگرن و بهرهو ماڵەوە بگهڕێنهوه.
ئێوە کەستان مێژووی تاڵەبانی نازانن بۆیە قوڕگ و گەرووی خۆتان بە هووتاف کێشان دەنووسێنن و دەبێت خۆشتان بە یانی بەپارەی خۆتان بچنە لای دکتۆر و به پارەی خۆشتان چارهسهری خۆتان بکهن تا ژێی دەنگتان ئاسایی ببێتەوە.
ئیوە بێ ئاگان لە مێژوو، زانیاریتان نییه و زانستدا بهتاڵن، لە ژیان و سیفەت و ڕووداوە تۆمارنەکراوەکانی تاڵەبانی لە شاخدا بێ ئاگان.
ئێوە غەدرتان لە تاڵەبانی کرد بە قسەی مەکتەب سیاسیەک کە خۆشی باوەڕی بەو وێنانە نییە کە لە ڕاگەیاندنەکانی یەکێتیەوە بڵاو کرانەوە گەر خۆشی لێی قەوما وەک جاران دەڵێت تاڵەبانی لە سەدام دیکتاتۆرترە.
ڕزگار ساڵح
١٩-٥-٢٠١٣
ئەنیشخەدە
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

