مەلا بەختیار و کادیرەکانی یەکێتی ئەم دوو ڤیدیۆیە ببینن
27/02/2010, 12:00 (GMT+1)

یه‌که‌م: .بەرپرسی کۆمیتەی سوێدی یەکێتی سەردار ئەمین دەڵیت قادر بۆخۆ دەرخستن وای کردوە!؟ سەردار وا دەزانێت خەلک وەک ئەو سوکە ، بەیەک دیدار و سەفەر بۆ کوردستان لەکادیرێکی ریفۆرمەوە سەنگەربگوازتەوە بۆ ناو لانکەی گەندەڵەکان ، . ئاخر جیاوازی من و تۆ لەوەدایە ، تۆ لەبەرامبەر بەرپرسی وەک مەلا بەختیار و ئازاد جوندیانی دەبیە کۆیلە منیش بەو شیوەیە بینیت قسە دەکەم . وە ده‌رچوی مێژوم ده‌زانم ئه‌وکارانه‌ی له‌گه‌ل ده‌یان هاوڕێم ئه‌نجاممان داوه ، سبه‌ی لەمێژوی کورد لاپه‌ره‌ی زۆر گرنگ دەگرێت. دواتر بیرتانە کەمەلا بەختیار لە ساڵی 2008 هاتە سوێد و دیداری لەگەڵ پارتی چەپ کرد کە، له‌سه‌رجه‌م میدیاکانی یەکێتی ، به‌گرنگیه‌وه باس له‌دیداره‌که‌ی له‌گه‌ل لارش ئۆهلێ دەکرد ، ئه‌وکه‌سه‌ی داوایان لێکردبوو کەدیدارەکەیان بۆ ڕێک بخات من کردومه‌ته ئه‌ندامی چاک ، وەلارش ئۆهلێ سه‌رۆکی پارتی چه‌پم کردۆته ئه‌ندامی فه‌خری . که جوان نیه چه‌ندین نمونه‌ی وا بهێنمه‌وه ، که‌یه‌کێتی به‌و زل وزهبهلاحه مادی و یاسایی و هاوسۆسیال ئه‌ندام بونه‌ی له گه‌ل سۆسیال دیموکراتی سوێدی که‌چی ئه‌و نوێنه‌رانه‌ی دێنه کۆنفرانس و کۆنگره و خۆپیشاندانه‌کانی ئێمه تائێستا ئێوە نەتان توانیوه بیان هێنته ورده چالاکیه‌کانیان. بۆیه چ پێویستم به خۆده‌رخستن هه‌یه کاتێک ئێوه کۆیله و ئه‌وه‌نده دواکهوتوبن له‌چاو ئێمه له‌ناو حزبه سوێدیه‌کان ؟
دووه‌م: نازانم چۆن شه‌رم ناتان گرێت له‌کاتێکدا ده‌یان جار یه‌کێتی وپارتی که‌مپین و هه‌لمه‌تی راگه‌یاندنی چه‌ند ڕۆژه‌ی ئه‌نجام دەدەن کە خەلک لهمالپهرهکان سوکایه‌تیان پێ ده‌کرێت . که‌چی بەندە به خۆم هاتومەتە کۆره‌که‌تان ولهبهردهمتان قسه‌م کرد ، بەڵام ئێوه به‌نازناو بازاری قسه‌م پێ ده‌لێین.
ئه‌وه‌ی واشی کرد ئه‌م بابه‌ته درێژه بێنمه‌وه به‌رچاوی خوێنه‌ران ، له دومانگی رابردو تائێستا به‌شیوازی جۆراو جۆر قسه و نوسینی بازاری ده‌نوسن ، دواتر ئه‌و زانیاریانه‌یان پێداوم که ئه‌مه بریاری پیاوه سوکهکهی یه‌کێتی (جه‌مال) نییە بەڵکو مەلا بەختیارە ،
لەم به‌شه‌دا ته‌نیا ئه‌وه به‌خوێنه‌ر ده‌لێم فه‌رمون سه‌یری مه‌لا به‌ختیار و کۆمیته‌ی ئەڵمانیای یه‌کێتی بکه‌ن ، که ته‌نیا دو تورک لەناو پیشانگایەکی پەرتوک دا لەئەلمانیا کاتێک هیڕش دەکەنە سەریان ، خودی مەلا بەختیار چەندین کادیرو ئەندامیان چۆن لە شوێنە کە چۆن هەلدێن ولەکاتێکدا تورکەکە لەبەرچاوی هەمویان قسە و سوکایەتی بەکورد دەڵێت و وەنەخشەی کوردستان دەدرێنێت ئەوکات ت یەک کادیریان کەڕامەتی دەجولێت و خۆی گیڤ دەکاتەوە ئەگەرنا سەرجەم کادیرو ئەندامانیان لەرزۆکانە بێ دەنگ دەبن . وەسەیر بکەن چۆن مەلا بەختیار لەدوای ئەم ڕوداوە لەقسەکردن دەشلەژێت. تکایە بەوردی سەیری ئەم لینکەی خوارەوە بکەن
بەڵام پێچەوانەی ئەوە ببینن ، چۆن لەکۆرەکەی ستۆکهۆلمی لە ١٧.٠١ ٢٠١٠ کاتێک تەنیا هەولم دا قسە بکەم بواریان نەدا ، دواتر ڕەخنەم لێ گرتن کە ئەگەر کۆڕ بۆ خۆتان دەگێرن پێویست ناکات بلێین بۆ هەمو خەڵکە ، پۆلێک ئەندامیان شەقاوە ئاسا هێرشم بۆدەهێنن وەلەسەرەتاوە مەلا بەختیار چۆن هاوار بەسەرمەوە دەکات و دەلێت(دەقسە بکە و بیبڕێنەوە)
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=729bb344
بۆیە مافی خۆمانە بپرسین ئەمە سیفە تی کام جۆرە مڕۆڤە کەدەستی هەیە زاڵمە و ناشیبێت خۆی دەشارێتەوە!؟ یان بۆ لەبەرامبەر ئێمە وا قارەمانن لەبەرامبەر تورکانیش ترسنۆک و لەرزۆک!؟
بۆ زانیاری پێشوو لەسەر ئەم مەسەلەیە کلیک لەسەر ئەم لینکانە بکەن:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=014aaf49
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=796d8ca3
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=342bfaa2
لە بابەتی ئایندە ئاماژە بەوە دەکەم، کە چۆن کۆمیتەی سویدی یەکێتی بەرپرسی کۆمیتەیان سزا دا لەسەر ئەوەی ناوی یەکیتی لەسەر یاداشتێک هەبوو کە پژاکیشی تیا بوو ، چونکە بەپێی بیرورایە نەتەوەیەکانی هەندێ کادیریان پژاک هێزێکی تیرۆریستە!؟
درێژەی دەبێت ئەم جۆرە رەخنانە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

