پێشنیارێکی هاونیشتمانیانه بۆ کاک مه‌سعود بارزانی
04/07/2009, 12:00 (GMT+1)

کاک مه‌سعورد له لێدوانێکی ئه‌م ڕۆژانه‌ت دا، ڕات گه‌یاند که نه‌ترسیت و ئه‌گه‌ر خه‌ڵک لێت ناڕازین و نایان هه‌وێت دووباره ببیته‌وه سه‌رۆکی هه‌رێم، ئه‌وه ده‌چیه‌وه ماڵێ خۆت و دا ده‌نیشی. برای به‌رێز به‌داخه‌وه ئه‌وه‌نده‌تان نه‌یاری کوردایه‌تی کردوه که سه‌دا نه‌وه‌دی گه‌لی کوردستان ئاواتی نه‌مانتان و تێکچوونتان ده‌که‌ن. تۆ ئه‌گه‌ر نه‌ترسیت و ده‌ت هه‌وێت جوانمێرانه خزمه‌تی وڵاته‌که‌ت پکه‌ی، خۆت له کاندیدی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم وهکێشه و له ته‌جروبه‌کانی ته‌زویری تورکییه و ئێران که‌ڵک وه‌ر مه‌گره. لای هه‌مووان ئاشکرایه که له کوردستان به ده‌یان داهێنه‌ری به‌تواناتر له تۆ هه‌ن که باشتریش له جه‌نابتان به نیشتمانه‌که‌مان خزمه‌ت ده‌کن. ئه‌ی بۆچی خیرهتهکهت لێره‌دا به‌کار ناهێنیت و به‌ته‌واوی له حیزبایه‌تی و سیاسه‌ت و سه‌رۆکایه‌تی واز ناهێنیت، که ئه‌م پسپۆڕه نیشتمانپه‌روه‌رانه خزمه‌تی نیشتمانه‌که‌مان بکه‌ن؟ خۆشوکر له بواری ماڵی ئه‌وه‌نده‌تان هه‌یه که ده نه‌وه‌ی دوای تۆش هه‌ر دانیشن و پخۆن له هه‌موو کوردستانییه‌ک تێرترو حهساوهتردهبن. ئه‌ی له‌وه‌ت زیاتر بۆچیه؟ کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو سه‌روه‌ت و سامانه له بانکه‌کانی جیهان دا به‌کاری چیت دێت؟ خۆ سه‌رمایه که زۆر بوو به‌ڵای سه‌ره کاک مه‌سعود. باش بزانه ئه‌و هه‌موو سامانه‌ی که لهبانکهکانت هه‌یه ڕۆژێک به بهانهیهک ده‌ستیان به‌سه‌ر داده‌گیرێت، هه‌ر وه‌ک دراوه‌که‌ی لوبنانتان. که واته بۆچی پاره‌که‌ت له کوردستان ده‌رده‌خه‌یت و ساڵێ چه‌ندجارێک ئه‌و دراوانه ڕه‌وانه‌ی وڵاتانی تر ده‌که‌یت که خه‌ڵکانی تر که‌ڵکیان لێوه‌رگرن. بۆ نابێت له کوردستانیان به‌کار بێنیت که لانی که‌م به‌شێکی که‌م له سوده‌کانی بگات به وڵاته‌که‌مان.
خۆت ده‌زانی که فهرعونهکان رۆژێک خوایانی سه‌رزه‌وی بوون، به‌ڵام ئه‌مڕۆ وشه‌ی فهرعون ته‌وهین و جنێوه به مرۆڤایه‌تی. وشه‌ی جه‌لالیش (دوشمنی دوێنێ و سپهینێت ودۆستی ئه‌مڕۆت) جنێوێکی سوکه له کورده‌واری دا. کاک مه‌سعود بارزانی بچوکانه داواتان لێده‌که‌م که تا زۆۆتره خۆت و هه‌موو بارزانیه‌کان له ده‌سه‌لات و حیزبایه‌تی دووری بکه‌ن تا گۆڕه‌کانتان وه‌ک گۆڕه‌کانی فهرعونهکانیان لێنه‌یه‌ت و وشه‌ی بارزانێش مانای خه‌راپتر له جه‌لالی و فهرعونی نه‌دات. ئه‌گه‌ر بوێریت و خۆت به پێشمه‌رگه ده‌زانێت له ماوه‌ی که‌متر له مانگێک دا به هه‌موو بنه‌ماڵه‌تان دووری بکه‌ن له‌ده‌سه‌ڵات. ده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه ده‌بێ بۆ کوردایه‌تی بێت، نه‌ک بۆ زۆردای و خوێن مژی گه‌لی چه‌وساوه‌ی کوردستان.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

