لە ڕێبین هەردیدا دەمامكەكانى یەكێتى پارتى دەركەوتن
22/04/2011, 12:00 (GMT+1)

لەم هەرێمەدا كۆمەڵێك ڕۆشنبیر داواى دامەزراندنى سستمێكى تەندروست دەكەن تا تاك تێیدا خاوەنى ماف و ئەركى خۆى بێت خۆى بە خاوەنى بزانێ ئەم گروپە ئێستە دەكرێِ هەڵوێستە لەسەر نوسین و پڕۆژەكانیان بكرێ لەسەر ئاستى گشتى بەڵام كاتێك نمونەى یەكێك لەو ڕۆشنبیران كە كاك ڕێبین هەردیە بەو پەڕى دڕندانە پەلامار دەدرێ ئیتر دەسەڵات هەموو دەمامكەكانى فڕێ دەدا و دیمەنى وەحشیەك دەبینین كە لە فیلمە ترسناكەكاندا هەیە كە لەسەر خوێن و گۆشتى بەرامبەرەكەى دەژى لە ڕێبین هەردیدا دەسەڵات هەیقیقەتى خۆى لەسەر لاشەى ڕێبین دەنوسێتەوە لە ڕێبین هەردیدا یەكێتى و پارتى لەسەر لاشەى ڕێبین هەردى دوا فاتیحەى خۆى دەخوێنى چونكە ئەوە حوكمى مێژووە كە هیچ دەسەڵاتێك ناتوانێت بەر بە سستمى نۆێ و ئەقڵى نوێ و گۆڕانە گشتیەكان بگرێ ..لە داڕشتنى مەرگ بۆ ئازادى لە لایەن یەكێتى پارتیەوە هەزاران كەس دەبنە ڕێبین و فاروق وناسك وئەحمەد میرە و مەریوان و بەختیار و كامەران مەنتیك و د.پشتیوان نەبەزگۆران و مەلاكانمان و ..هەموو ئەوانى تر هەزاران كەس دەبنە عبدالستار و سۆران و زەردەشت .. بەڵام لە ڕێبین هەردیدا هەموو بەهایەكى ئەخلاقى زەڕبى سفر دەكرێ لاشەى ڕێبین هەردى ئەو تابلۆیە بوو هەموو ناشیرینیەكانى دەسەڵاتمان تیا بینى لە دواى ئەم تابلۆیەوە ئیتر تێگەیشتین كە كۆمەڵێك مافیا لەو دیوو دیوارى دروشمەكانى دیموكراتیەوە خۆیان حەشار داوە كە نە یاسا دەزانن كە نە دەزانن سستم چیە تەنها سەر بە دوو خێڵن سەر بە دوو سەركردەى خێڵن ..ئێمە لەبەردەم نەوەیەكداین چى تر بە دەمامكەكان ڕازى نین چى تر بەم دەم و چاوانە ڕازى نین چى تر بە یاساكانى مێگەل و خێڵ ڕازى نین هەر چەندە ئەوان پێیان وابێت كە لە ڕێگەى بەكار هێنانى هێزەوە دەتوانن ڕێبینەكانى ئێمە خەڵتانى خۆێن بكەن ئەوا لە ڕێبین هەردیدا ماكیاج و دەمامكەكان ناتوانن ناشیرینى دوو دەسەڵاتى وەك پارتى و یەكێتى بشارنەوە ئا لێرەوە ڕێبین دەبێتە سمبول و لاشەى دەبێتە ئەو پێشانگایەى كە هەقیقەتەكانى ئەوانمان بۆ نمایش دەكات پەیامى كۆتایى ئەم جۆرە بۆچونەى خێڵە لەبەردەم نوێ بونەوەدا و لەبەردەم ڕێبینەكانماندا.
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

