مەملەکەتی مەقەڕ و مزگەوت
09/01/2015, 12:00 (GMT+1)

بۆچی لەکۆی ئەو هەموو ئەندامە گوێڕایەڵانەی، ئەو حیزب و حیزبۆچکانەی، نێو مەقەڕە زۆرەکانی هەرێم، نەیانتوانیوە تائیمڕۆ، دەستور، ژێرخانی ئابوری، سوپایەکی نیشتیمانی، پەروەردەو زانست .. بنیاتبنێن. یان کارو فرمانیان، خۆژیاندن و ڕۆژ ژماردن و قسەی گەورەی سەرپەڕەی ڕۆژنامەو گۆڤارو تەلەفیزیۆنەکانە، لەفریودانی بەشێکی لەمیللەت.
ژمارەی کەمی مزگەوتەکان لەڕبردودا، جێگای پێگەیاندنی چەندین ئەدیب و شاعیرو گەورەپیاوی کورد بووە. ئێستا ژمارەی زۆری مزگەوتەکان، بۆتە هۆی دروست بونی جیاوازی ئایینی، سوک سەرنجدانی بیروباوەڕی ئەوانی دیکە. ئەگەر بەژمارەی زۆری نوێژخوین و مزگەتەکان بوایە، دەبوو کەس هیندەی میللەتی ئێمە، سەرڕاست و بێ خەل وغەش نەبویە! کەس چاوی نەبڕیبا داگیرکردنی بست بەبستی چیاو گردو دۆڵەکان. کەس بۆ مشتێک پار جەستەی هاوزمان و نەتەوەو ئایینیەکەی خۆی، خەڵتانی خوێن نەکردبا! ئەگەر ئایینی نێو مزگەوتەکان، مرۆڤ هانبدات بۆ پاک و خاوێنی ڕاستگۆی و یەکتر خۆشویستن و نیشتیمان پەروەری؟ ئەی بۆ بەشێک لەوانەی دەچنە مزگەوتەکان، هیچ یەکێک لەوخەسڵەتانەی تێدانیە؟ ئەگەر پاک و خاوێنی لەباوەڕەوەیە؟ بۆبەدەگمەن شارو شاۆچکەیەکی پاک خاوێن هاو شێوەی ووڵاتێکی بێباوڕەکان نابینن. بۆ کەس نیشتیمانەکەی خۆشناوێ؟ لەووڵاتانی دەرەوەو لەبۆنە ئاینییەکاندا، نرخ و پێداویستەیەکان دێتەخوارەوە. لەمەملەکەتی زۆری مزگەوتەکاندا، بۆ بۆنە ئاینییەکان، نرخی کەلوپەل وپێداویستیەکان، چەند قات لەسەر کڕیار زیاد دەکەن. لەوەش ترسناکتر، لەژێرنوای بەشێک لەحوجرەو سێبەری مزگەتەکان، بیری توندڕەوی ئایینی و ترس و تیرۆرو تۆقاندن، بەرهەم دێت. بەرئەنجام دەبێت درک بەوەبکەین، کەمزگەوت و مەقەڕە زۆرەکانی هەرێمی کوردستان، سودی ئەرێنی ئەوتۆیان نیە، هێندی بونەتەبار بەسەر باری ئابوری و کۆمەڵایەتی، کۆمەڵگای کوردیەوە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

