ههرسینێک باس له دادگا ده‌کات!.
09/02/2011, 12:00 (GMT+1)

به‌راستی کاتێ گوێ له که‌سێکی وه‌کو هه‌رسین ده‌گیرێت ، دوو شیمانه بۆ که‌سێتیه‌که‌ی داده‌نرێت: یا ده‌بێ گه‌وج بێت و مه‌ترسییه‌کانی پاش قسه‌کانی خۆی له نێو بنه‌ماڵه‌یه‌کی تیرۆریستی نه‌زانێ و زاتی ئه‌وه بکات باس له دادگایی‌کردنی نێچیربکات! به‌جۆرێ نه‌زانێت که خودی مه‌سعود وه‌ک له هه‌واڵێکی په‌سه‌ندکراوی کوردستانپۆست ئاشکرابوو که فه‌رمانی داوه به ماکینه‌ی رووزوهردی راگه‌یاندنه‌کانی سه‌ر به‌خۆیان بۆ هێرش کردنه سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ،ئاوا گه‌مژانه هه‌ڵسوکه‌وت ده‌کات ، و یا ده‌بێ خه‌ڵک به‌گه‌وج تێ بگات و بیه‌وێت رووی ره‌شی بنه‌ماڵه به‌و ده‌ربڕینه بێسه‌روبه‌رانه جوان بکات .
له هه‌ردوو حاڵه‌تی که‌سێتی ئه‌و زهلامهدا دوو راستی ده‌بینرێت و لیره‌دا پێێرادهگهیهنین ئه‌وانیش:
1- بۆ جارێکی دیکه باس له دادگا مه‌که ، چونکه دادگا نییه ، هیچ دادگایه‌کیش نییه نێچیر یا بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود بارزانی دادگایی بکات ، ئه‌وان خۆیان له‌سه‌رووی یاساوه ده‌بینن.
2- خه‌ڵک گه‌مژه نییه تا فێڵی لی بکه‌یت و به قسه نا لۆجیکییهکانت رووی قیزه‌وه‌نی بنه‌ماڵه جوان بکه‌یت.
هه‌قه ئه‌وانه‌ی له کۆڕی خاوه‌ن که‌سێتی دۆڕاو و بێ مۆڕاڵ ئاماده ده‌بن ، نه‌هێڵن قسه‌وباسی له‌و جۆرانه بکات سنوریکی بۆ دابنێن ، تا ده‌ست له مهاته‌رات به‌ربدات.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

