نامەیەك بۆ خزمەتکارەکانی مسعود..... بەناو مەکتەب سیاسی جەلالیەکان
06/03/2011, 12:00 (GMT+1)

ئەمڕۆ لەدوای بیست ساڵ درۆودەلەسەتان وەك خۆر هەڵهات وبەچاوی خۆمان بینیمان ،ئێوە تەنها مشەخۆروترسنۆکی تەنگانەکان بوون وکوڕانی خەڵکتان کردە سووتەمەنی بۆ گەیشتن بەم ڕۆژەتان،ئێوە سەلمانتان نە قارەمان بوون نە سەرکردە ئازاکان چونکە هەموومان بەچاوی خۆمان بینیمان چۆن لەبەردەم کۆنە چاشەکان وخائینەکان چوونەوە قاوغەکانی خۆتان،بینیمان جاشەکان ڕشتیان خوێنی گەنجانی گەل وئێوەش زاتتان نەکرد بێنە وەڵام لەسەر کوشتنی ڕۆڵەکانمان،بینیمان وئەیبینین چۆن سەرشۆڕ ئەکەن بۆ جامانە سوورەکان ئەی دەبێت لەبەردەم دوژمنان چی بکەن
ئێوە مێژوویەکی بەتاڵتان بۆخوێندینەوە لەهەموو ئەوانەی باسی دەکەن ونایبڕنەوە ،ئێوە بەچەپڵە ڕێزان پێشوازیتان کرد لەلەشکری غەدر کەهاتوون بۆ ئەتكکردن وبێ حورمەتی کردن بەخاکمان هەروەك چۆن ئەم لەشکرە کاتی خۆی باگهێشتی سوپای سەدامی کرد بۆ ناوزڕاندنتان ودەرپەڕاندنتان ،ئیتر دەبێت ئێوە جارێکی تر بەچ ڕوویەکەوە سیمای ناشرینتان پیشانی ئەوخەڵکە بدەن ودەست بکەنەوە بەدرۆ دەلەسەتان بەڵام وادیارە ئێوە هەر لەسەرەتاوە چۆن تەحسین شاوەیسەکەی هاوڕێی سکرتێرەکەتان بکوژی ڕیشە وهاوڕێکانی لەیەك کاتدا خزمەتی بەعس وپارتی ئەکرد ئێوەش بەهەمان شێوە لەیەك کاتدا بەبەکوشتدانی ڕۆڵەکانی میللەت خزمەتیشتان بەئاغاکەتان مسعود کردووە وئەمرۆش درێژە بەو نۆکەری وخزمەتکردنەدەدەن،ڕووڕەشی ومایەی شەرمەزاریە کەچەندین ساڵە گاڵتە بەموقەدەرات وهەستی پاکی دایك وخوشکی شەهیدان ئەکەن وڕووڕەشیشە بۆ هەر کەسێك گەر جارێکی تر گوێ لەئێوە بگرێت وفریو بخوات
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

