كۆمپانیای بارزانی..ئاماده‌ین بۆ دروست كردنی هه‌موو جۆره درۆ و ده‌له‌سه‌یه‌كی كامل مواسه‌فات به‌ناوی ئه‌نساره‌وه
02/10/2010, 12:00 (GMT+1)

كاتێك ئه‌و به‌یاننامه‌یه بڵاو بویه‌وه و بینیم یه‌كه‌م پرسیار له‌خۆمم كرد ئه‌وه‌بوو ئایا ێ ئه‌م به‌یاننامه‌ی نوسیبێت ئایا مه‌سعود بارزانی یان مه‌سرور بارزانی یان هه‌ر كه‌ناڵێكی راگه‌یاندی سه‌ربه‌پارتی به‌كه‌یفی خۆی به‌یاننامه‌كه بڵاو ئه‌كاته‌وه یه‌كێك ئه‌ڵێت (ر.ر) و یه‌كێك (ا.ا) زۆر جوانه هێشتای خۆیان رێك نه‌كه‌وتن له‌ناوخۆیانا كه‌ناوی كێ بنوسن دیاره ئه‌و (ر.ر)ه‌یان سه‌ر به‌یه‌كێتیه و ئه‌ویتریان پارتی .
ئێستا پێویست به‌دروست كردنی لێژنه ناكات لێژنه‌كانتان لێژنه‌یه‌كی درۆزن و توره‌هاته له‌وانه‌بێت له‌خۆت توره‌هاتتر ئه‌و لێژنه‌یه‌بێت هه‌موو خه‌ڵكه چاو كراوه‌كانی كوردستان ئه‌زانن كه‌كێ سه‌رده‌شتی كوشت ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای داخه چه‌ندین هاوڵاتی چاوبه‌سترا و هه‌یه كه به‌و قسه توره‌هاتوو نا راستیه بروای كردووه فه‌قیره خه‌تای خۆی نیه له‌وه‌ته‌ی هه‌یه ئه‌و لیسته زه‌رده چاوبه‌ستی كردووه به‌درۆكانی .
به‌س نه‌م زانی ئایا ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه دوكان و كۆمپایای دروست كردنی درۆیان هه‌یه یان نا به‌س دیاركه‌وت ئه‌و پرسیاره‌شم بۆ رون بویه‌وه سه‌ره‌رای تیرۆركردنی كاكه سه‌رده‌شت هه‌ستان به تۆمه‌تباركردنی به‌تیرۆرستیش وه‌ڵا جوانه ئه‌مه یه‌كێكه له‌مواسه‌فاته‌كانی كۆمپانیاكه‌ی بارزانی رۆژنامه‌نوسان ئه‌كه‌ن به‌تیرۆریست و خۆشیان ئه‌كه‌ن به‌ئه‌نساروئیسلام ده‌ستتخۆش بارزانی به‌لای ناخێرمه‌وه منیش خه‌زورێكی چۆنم هه‌ڵبژاردووه بۆخۆم حاشا ئه‌گه‌ر بێته ماڵه‌وه‌شمان نابم به‌زاوای خوێنرێژێكی وه‌كو تۆ .
وه‌ڵا جێگای داخه ئه‌م جاره بیرم چوو باسی ئه‌و خوێنرێژه‌ی كوری خوێنرێژه گه‌وره‌كه مه‌سرور بكه‌م ئه‌ویش تاقه‌تم نه‌بوو چونكه زۆر ئه‌كات منیش سه‌ری خۆم به‌و كه‌سه سوكه‌وه نایه‌شێنم هه‌ر ئه‌ونه به‌سه ئه‌ویش بۆ بابه‌تێكیتر.
ئه‌مه‌ش به‌یاننامه‌كه‌یه وه‌ڵا هه‌ربیخوێننه‌وه بۆ پێكه‌نین خۆشه من هه‌رجار بیخوێنمه‌وه كاتژمێرێك پێئه‌كه‌نم داوا له گروپی ئه‌نساروئیسلام ئه‌كه‌م ئازایه‌تی خۆیان بسه‌لمێنن و به‌یاننامه‌یه‌ك ده‌ربكه‌ن كه ئه‌و كه‌سه‌ی وێنه‌كه‌ی لێدراوه سه‌ر به‌ئێمه نیه.
راگه‌یاندنێك له‌لایه‌ن لێژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌دۆسییه‌ی قوتابی كوژراو (سه‌رده‌شت عوسمان حه‌سه‌ن) :
دوابه‌دوای راگه‌یاندنی سه‌ره‌تاییمان له‌م دۆسییه له‌رێكه‌وتی (23/5/2010) بۆ هه‌موو لایه‌ك رایده‌گه‌یێنین كه دوای ئه‌وه له‌رێكه‌وتی (4/5/2010) قوتابی كۆلێژی زمان له‌به‌شی ئینگلیزی (سه‌رده‌شت عوسمان حه‌سه‌ن) رفێندرا له‌به‌رده‌م په‌یمانگای هوونه‌ره جوانه‌كان كه‌ده‌كه‌وێته به‌رامبه‌ر كۆلێژی ئاداب ، دواتر له‌رێكه‌وتی (5/5/2010) ته‌رمه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه له شاری (موسڵ) و دوای وه‌رگرتنی رێوشوێنی یاسایی و ئه‌نجامدانی پشكنین له‌سه‌ر ته‌رمه‌كه له‌لایه‌ن فه‌رمانگای پزیشكی دادی (موسڵ) ، ته‌رمه‌كه‌ی رۆژی دواتر ته‌سلیم به‌كه‌س و كاری كرا .
له‌سه‌ر فه‌رمانی به‌رێز سه‌رۆكی هه‌رێم لێژنه‌یه‌كی تایبه‌ت به لێكۆڵینه‌وه له‌م دۆسییه پێكهێنرا بۆ ئاشكرا كردنی بكوژانی تاوان لێكراو ، لێژنه‌كه ده‌ست به‌كاربوو و سه‌ره‌تا هه‌ڵسا به‌وه‌رگرتنی وته‌ی چه‌ند شایه‌دێكی نزیك له‌شوێنی رووداو كه‌به‌چاوی خۆیان بینیویانه چۆن ناوبراو به ئۆتۆمبێلێكی جۆری هۆندا (مینی پاس) ره‌نگیلا سپی ژماره (فحس بغداد) بردراوه.
له‌پاش كۆكردنه‌وه و تاوتوێكردن و شیكردنه‌وه‌ی چه‌ندین زانیاری له‌سه‌رچاوه‌ی جیاجیا له‌لایه‌ن لێژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وت كه‌سێكی سه‌ر به‌گروپی (انسار الاسلام) به‌ناوی (هشام محمود اسماعیل) ته‌مه‌ن (28) ساڵ به‌ره‌گه‌ز كورده و دانیشتوی شاری (موسڵ) پیشه‌ی فیته‌ره له‌پیشه‌سازی شارۆچكه‌ی (بێجی) ده‌ستی هه‌بووه‌له‌شه‌هید كردنی ناوباراو.
له‌ژێر چچاودێری لێژنه‌كه‌وه له‌رێگای دادگاوه ئاسایش به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌رێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی قه‌زای (بێجی) توانرا ناوبراو ده‌ستگیربكرێت و ره‌وانه‌ی لێژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه كرا.
پاش لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ تۆمه‌ت باری ده‌ستگیركراو دانی نا به‌تاوانه‌كه‌ی كه‌له رێكه‌وتی (4/5/2010) له‌لایه‌ن به‌پرسی ئه‌م بانده به‌ناوی (ا.ا) ئاگادار كراوه‌ته‌وه بچێته شارۆچكه‌ی (شه‌رگات) سه‌ربه‌پارێزگای (سه‌ڵاحه‌دین) له‌وێ په‌یوه‌ندی به‌ئه‌ندامێكی تری ئه‌م بانده‌بكات به‌ناوی (أ.م) كه ئه‌مانه‌تێك هه‌یه وه‌ری بگرێت و بیگه‌یه‌نێته شاری (موسڵ) له‌به‌رئه‌وه‌ی ناوبراو شاره‌زایی هه‌یه له‌م سنووره ، تۆمه‌تبار ده‌چێته شوێنی دیاریكراو له‌وێ له‌سێ تۆمه‌تباری تری ئه‌م بانده ئۆتۆمبێله‌كه لێده‌خورێت و له‌گه‌ڵ تۆمه‌تبار (أ.م) ده‌چێته‌شاری (موسڵ) له‌گه‌ره‌كی (انتسار) ئۆتۆمبێله‌كه و تاوانلێكراو ته‌سلیم به‌به‌رپرسی بانده‌كه (أ.أ) ده‌كات.
پاش چه‌ند رۆژێك له‌لایه‌ن به‌رپرسی بانده‌كه تۆمه‌تباری ده‌ستگیركراو ده‌زانێت كه تاوانلێكراویان كوشتووه و به‌پێی ووته‌كانی ناوبار و هۆكاری كوشتنه‌كه‌ی بۆئه‌وه گه‌راندۆته‌وه كه (سه‌رده‌شت عوسمان حه‌سه‌ن) به‌ڵێنی به‌م گروپه دابوو كه‌هه‌ندێك كاریان بۆ بكات به‌ڵام كاره‌كانی بۆیان ئه‌نجام نه‌دابوو.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه ووته‌ی تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن دادوه‌ری دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌ولێر دادگه‌ریانه وه‌رگیراوه له هه‌وڵی به‌رده‌وام داین بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارانی تری ئه‌م بانده كه‌به بریاری دادگا فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووه و له وورده‌كاریه‌كانی تر و هه‌ر زانیاری و پێشوه‌چونێكی نوێ سه‌باره‌ت به‌م دۆسیه‌یه ئاگاداری هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ینه‌وه.
لێژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه
15/9/2010
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

