<

دواى سەرخۆشبوونى برایم تتلساس چى بەنێچیر بارزانى گووت ؟

18/04/2010, 12:00 (GMT+1)
بەرلەچەند رۆژێك ئیبراهیم تتلساس كە بۆچەند كارێكى بازرگانى مەبەست دار سەردانى شارى هەوڵیرى كردبوو برایاروایە لەئایندەیەكى نزیكدا لەنزیك سەرڤەكانى نێچیر لە شارى هەوڵیر پرۆژەى دەشتى شار بەكاربخات و بە حیسابى خۆى كاربۆخزمەتكردنى شارى هەولێر دەكات بەڵام بەسەرمایەى خودى نێچیر ، دیارە ئەم سەرمایەش هى نەوتە خۆماڵیكەى كوردە ،بەهەرحاڵ ئێمە وچەند برادەرێك كە ئەركى چاودێرى كردنى ئەم سەرڤانەمان لەئەستۆبوو كە حكومەتى هەرێم بۆئەنجامدانى چەندپرۆژەیەك لەسنورەكە داى ناون لەم كاتەشدا سوتفە ئیبراهیم و ستافەكەى خۆیان كرد بەم شوێنەو لەدوەم هەنگاویان كەوتنە جیهانى خەیاڵیەوە ،لەم كاتەشدا هونەرمەند ناسرى رەزازى پێشەكى بەمەقامێكى نەتەوەیى دەستى پى َكرد ودواتر تتلساس كەوتەگۆرانى كرمانجى دواى هەربەكوردى كەوتە گاڵتە كردن بە نێچیر  و چەند جارێك بەسەرخۆشى گوتى" حەیف ئێوە خاوەنى ئەم بەهەشتەو ئەم خاكەن بۆدەهێلن بەرپرسەكانتان بازرگانیتان پێوەبكەن،ئەمەتیجارەنى سیاسى خەڵكینەن ئایا ئێوەدەزانن!بارزانى خۆى تەسلیم بە هزری ئەتاتوركى دەكات تكایە مەهێلن .........لەكاتى ئەم قسانەدا ئەم كەسانەى لەلایەن نێچیره‌وه‌ راسپێردرابون كەوتنە ترس و ئەم گەعدەیان بە رەزازى و تتلساس تێكدا وەگرتەى ڤیدیۆیش لاى چەند جەمانیە سورێك دەستیان بەسەرداگیرا،جگە لەپاسەوانە تایبەتیەكانى تتلساس ،كە رێگەیان بەهیچ كەسێك نەدا مۆبایلەكەى تتلساس دەست بەسەردابگرن كە خۆى وینەى گەعدەكەى دەگرت، وەمن قەناعەتم وایە ئەم پیاوە دواسەردانى بوو بۆكوردستان و هەركاتێك قسەكانى بگاتەوە توركیا ئیجرائاتى لەگەڵ دەكرێت بەهەمان شێوەش ئەگەر پەرلەمانیش لەكوردستان ئەكتیڤ بوایە دەبو نێچر بانگَشتى پەرلەمان بكرایە، لەكۆتایدا داوام لەم بەرێزانە ئەوەیە كە هەرگرتەیەك و وێنەیەكى تایبەتى شڵژانەكەیان لایە تكایە بینرێن بۆكوردستانپۆست بۆدەرخستنى ئەم فەزیخەتە .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست