كورد بۆچی دەچێتە بەغداد؟
07/04/2010, 12:00 (GMT+1)

ئەوەش پیشاندەری ئەوەیە كە هەرێمی كوردستان پاش ئەو هەموو خەباتو قوربانیدانو بەرخۆدانە بە ئەزموونێكی باشەوە رۆژ لە دوای رۆژ بەرەو دێموكراسیو سەقامگیری هەنگاو دەنێ. سەرەڕای فیكرو ئایدۆلۆژیای جۆراوجۆر لە هەرێمی كوردستاندا، هەموو لایەنەكانی لەسەر خاڵە بنەڕەتییەكان كە پاراستنی بەرژەوەندیی نەتەوەیییە هاوڕاو هاودەنگن. دوای پرۆسەی هەڵبژاردن و دەركەوتنی رێژەی لە 100%ی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی 7/3ی عیراق، لیستە براوەكان مشتومڕەكانیان بۆ هاوپەیمانێتی دروستكردن خستۆتەگەڕ و لایەنە براوە عەرەبییەكانیش بۆ دروستكردنی حكومەتی ئایندە چاویان بڕیوەتە كورد و لەم پێناوەشدا ئاراستەی بۆچوونەكانیان نیشانداوە، بەڵام ئەوەی زیاتر بایەخی هەیە لەلای كورد ئەركی ئێستای لیستە كوردییەكانە .
هەر ئەو چاوەڕوانییەش لە بەرپرسانو لایەنە جۆراوجۆرەكانی هەرێمی كوردستان هەیە كە پاراستنی بەهاو بەرژەوەندییە نەتەوەیییەكان بە ئەركی هاوبەشو سەرەكی چ لە ئاستی هەرێمداو چ لە ئاستی عێراقدا بزانرێتو بۆ جێبەجێ بوونی هەوڵ بدرێت. بە دڵنیایییەوە دەتوانین بڵێین كە ئەم جارەش هەرێمی كوردستان لە بەردەم تاقیكارییەكی هەستیارداتارادەیەكی باش سەركەوتوو بوو كە ئەوەش دەتوانێت ببێتە هۆی یەكگرتوویو یەكڕیزیی نیشتمانیو نەتەوەییو داكۆكی لە خاكو مافەكانی كورد. بۆیە پێویستە كورد لە بەغداد ئەزموون لە هەڵەكانی پێشووی وەربگرێت. بەشداریی كورد لە حەوت ساڵی رابردوو لە بەرێوەبەریی عێراقدا دەبێ لیستە كوردیەكان بزاننن چۆن یاری بە كارتەكان دەكات ،بۆ نموونە ئەگەر پێشتر هاوپەیمانی كردووەو هەڵە بووە دەرسی لێ وەرگرێ و بە شێوەیەكی دیكە بجووڵێتەوە.
هەروەها بۆ بەستنی هەرهاوپەیمانیەتێك لەگەڵ هەرلیست و قەوارەیەكدا لەعێراقدا بەمەبەستی پێك هێنانی هاوپەیمانی و تەشكیل كردنی حكومەتی ئایندەی عێراق پاش رێكخستنی ناو ماڵی كورد پێویستە مەرجی سەرەكی لستە كوردستانیەكان لە چوارچێوەی ئەو ستراتیژیەدابێت كە خزمەت بە گەلی كورد و كوردستان و ,ئەو مەسەلانەی پەیوەندیدارن بە هەرێمی كوردستان و گەلی كوردستان هەتا ئەوانەشی كە پەیوەندیدارن بە مادەی (140) و ناوچە دابڕاوەكان ,وە چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێراوەكانی نێوان هەولێر و بەغداد و پاراستن و بەرگریكردن لە ماف و دەسكەوتەكانی گەلی كورد ئەمانە وەك بنەمای سەرەكی ڕەچاو دبكرێن بۆ چونە ناوگفتوگۆی بەشداری كردن لە هەر هاوپەیمانێتی و هاوكاریەك.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

