شەللاتی و چەقاوەسوەکانی بەناو دژە تیرۆری بنەماڵەی تاڵەبانی
19/02/2010, 12:00 (GMT+1)

لە شەوی١٦/١٧ / ٢ / ٢٠١٠
بە ئەمری هێرۆی برایم ئەحمەد بێوژدانانە دەسڕێژیان بەناو ئاپۆرای خەڵکی سلێمانیدا کرد و ژمارەیەکی زۆریان لێ بریندار کردن دواتریش بۆ بەیانیەکەی یاسایان خستە ژیر پۆستاڵەکانیان و هێرشیان کردەسەر نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی و بریندارەکانیان بە دڕندانەترین شێوەو بە قسەی ساردو سوکو بە جنێوی ناشیرین و بە لێدان و پێدادان و سپرای بێهۆشکردن بەسەروچاویانداو فڕاندیان بۆ زیندانە نادیارەکان کە لە ناو شاری سلێمانی لەناو ماڵی بەرپرسانی جەلالیدا بۆ خەڵکیان دروست کردوە . ئەو کارە قێزەونەی شەللاتی و چەقاوەسو چەقۆ وەشێنەکانی جەلال بە ئەمری هێرۆی بلەی ئەحەڕەش پێی هەستان خۆی لە خۆیدا حساب نەکردن بو بۆ یاساو خستنە ژێر پێی بڕیارو ڕاسپاردەکانی سەرۆکایەتی هەرێم و حوکمەت بو. ئەو کارە قێزەونەی ئەو تاقمە شەللاتیەی تاڵەبانی دەسەڵاتی سەرۆکی هەرێم و حوکمەتی خستە ژێر پرسیارەوەو بەو کارەشیان ئەوەندەی تر جەلال و جەلالیەکان خۆیان لەبەر چاوی خەڵکی سلێمانی سوك کردو دڕندەیی و پیاو کوژیان و نەهێنیەکانیان بۆ خەڵکی سلێمانی بەتایبەتی و کوردستان بەگشتی ئاشکرابو . حاکم قادری سەرۆکی ئاسایشی گشتی سلێمانی دانی بەوەدا نا کە ئەوانە لە کۆنترۆڵی ئەودانین و دەسەڵاتی بەسەریاندا ناشکێ کەچی زانا حەمەساڵحی قائیمقامی سلێمانی بە شانۆگەریەکی دروست کراو دەیەوێ ئەو کارە پەردە پۆش بکات و دەڵێ ئەوانە ئەو جل ڕەشانە هێزی ئۆپەراسێۆن بون و سەر بە ئاسایشی گشتین. دیارە زانا حەمەساڵحیش ناچارە وا بڵێت ئەگینا خۆی لەبەر شەقی لاهوری شێخ جەنگیدا ئەبینێتەوە چونکە خۆشی باش ئەزانێ ئەو شەللاتی و چەقاوەسوانەی جەلال لە خۆی کۆکردونەتەوە کە دەسەڵاتیان لە سەرۆکی هەرێم و لەسەرکی حوکمەت زیاترەو گوندەی مەیدانەکەن. بۆیە پێویستە خەڵکی سلێمانی هەرگیز لەو تەعدایەی لاهوری شێخ جەنگی و ئەو چەقاوەسوانەی بنەماڵەی تاڵەبانی خۆش نەبن و دەنگی ناڕەزایەتی بەرز بکەنەوەو داوای هەڵوەشانەوەی ئەو میلیشیا نا یاساییەی جەلالی 66 بکەن و ئەوانەی ئەوشەوە بەو کارە دڕندانەیە هەستان هەمویان بدرێنە دادگا
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

