ئەو تەلەفزیۆنەى بوو بەمۆتەكە و سەڕەتان بۆ كوورد
10/09/2010, 12:00 (GMT+1)

ئەم تەلەفزیۆنە كەخۆى داناوە بەیەكەم كەناڵى بینراوى كووردیى لەڕاستیدا كەناڵێكى تەقلیدیى نیمچە خەبەریى حزبیى دەسەڵاتە ڕۆژ بەڕۆژ مەسداقیەت لەدەست ئەدات و بینەرى كەم ئەبێتەوە ئەگەر بەشێوەیەك بەراووردى بكەیت لەگەڵ كەناڵى ئاسمانى KNN چارەكى ئەو بینەرى نییە كەهێشتا لە قۆناغەكانى سەرەتادایە
ئەم كەناڵە كەپشتگیریى سیاسەتە چەوت و كوێرانەكانى خەتى گشتى و باڵى جەلالیەكانە بوودجەیەكى خەیاڵیى لەبەردەمدا هەڵڕێژراوە كەپارەى میللەت و خوێنى شەهیدانى كووردستانە (جەمالى كۆنە نەهزەو بورهانى شەباب و بەهێزى كۆنە شیویعى) لێى دەخۆن و دەخۆنەوە
كارمەندە كۆنە یەكێتیەكانیش دەردەكرێن و نان بڕاو ئەكرێن تێیدا ، ئەم قەناتە ئەوەندەى لە هەوڵى كۆكردنەوەى دەموو چاوى جوانە بۆسەر شاشە نیو ئەوەندە ئیهتمام بە لایەنى ڕۆشنبیرى نادات ، هەندێك جاریش بێژەرەكانیان ئەكەونە هەڵەى زەقى واوە (بەماستەر پلان دەڵێن مستەر پلان ، سەرۆكى ئەنجوومەنى پلان دانان ئەكەن بەسەرۆكى ئەنجوومەنى پیلان دانان ، نازان یەك ئایەتى قورئانى وەكوو دەقە نووسراوەكەى خۆى بخوێننەوە لەكاتێكدا مودیرەكەشیان خەبیرە لەكاروبارى ئیسلامدا) ئازادى كاركردن سنووردارە لەم كەناڵەو خەتى سوور هەیە ئەو كەسەشى ئەو خەتە سوورە ببەزێنێت خراپى بەسەر دێت زیاتر لە 500 كارمەندى هەیە و لەدەرەوە تێى بڕوانیت لە مەعرەزى سەیارە ئەچێت ، مامەڵەى كڕین و فرۆشتنى ئۆتۆمبیلى تێدا ئەنجام ئەدرێ و كراویشە بەبەڵگەوە بەڵام ئەفسوس جەماعەتێكى زۆرى تیایە معاشى بەلاش ئەخۆن و هیچیان دیار نییە خزم خزمێنەو تەكەتوول هەموو بەش و یەكەكانى گرتۆتەوە ئافرەت بازییەكى زۆر لەلایەن جووندیانى خووشكەزاكەى و جەمال حسێنەوە بەدى ئەكرێت .
ئەگەر مەكتەبە سیاسیەكەى جەلال و سەركردایەتیەكەى لێكۆڵینەوە لەم باروودۆخەى ناو تەلەفزیۆنى گەلى كووردستان بكەن ئەوا نەك ڕووى ئازاد جووندیانى و جەمالى كۆنە نەهزە بەڵكوو ڕووى ئەو كۆترە سپیانەش ڕەش ئەبێت كە كردوویانە بە ڕەمزى كەناڵەناشرینەكەیان .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

