عوسمان بانیمارانی و په‌یامێک بۆ پ‌ک‌ک
31/07/2009, 12:00 (GMT+1)

له باره‌ی دروشمی لیسته‌که‌یان که مۆمێکه بانیمارانی ده‌ڵێت
مۆمه‌که‌ی ئێمه‌و گلۆپه‌که‌ی(ئاکاپه) وه‌ک یهکسهرچاوهی ڕووناکین به گشتی ئه‌و پارت و بزوتنه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان به گۆڕان هه‌یه ده‌سکه‌وتی هه‌ردو لایان له ڕوناکیه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت له‌م خاڵه‌دا گڵۆپه‌که‌ی(ئاکاپه)ومۆمهکهی ئێمه نوێنه‌رایه‌تی گۆڕانکاری ده‌که‌ن.
ڕوونکردنه‌وه‌کانی سه‌رۆک وه‌زیران ئه‌ردۆغان له‌هه‌مبه‌ر چاره سه‌ری پرسی کورد به پۆزه‌تیف ده‌بینین وه ده‌یه‌وێت چاونه‌ترسانه هه‌نگاو بنێت،باوه‌ڕمان وایه که ده‌یه‌وێت ئه‌م پرسه چاره‌سه‌ر بکات بۆیه ئێمه ئاماده‌ین هه‌موو جۆره هاوکاریه‌ک به به‌ڕێزیان بکه‌ین بۆ سه‌رخستنی ئه‌و هه‌نگاوه پۆزه‌تیفانه ئیتر پێویسته ئاکتۆری سیاسه‌تی توند و تیژی له ڕۆژه‌ڤدا نه‌مێنێت ده‌مانه‌وێت هه‌مو چه‌که‌کان بێده‌نگ بکرێن ، بیری چاره‌سه‌ری کێشه‌کان به چه‌ک ده‌بێت ببێت به پاشکۆی مێژوو ،واپێئسته کێشه‌کان به زه‌مینه‌ی سیاسی و ڕێگای دیالۆگ جاره‌سه‌ر بکرێن ، پ‌ک‌ک و کێشه‌ی کورد به کێشه‌ی ناوخۆی تورکیا ده‌زانین به‌ڵام پومان وایه له حاڵه‌تی جاره‌سه‌ری کێشه‌که‌دا کوردستانی عێراق و عێراق به‌گشتی ده‌گه‌شێته‌وه جونکه ئێمه تورکیا به گه‌وره‌تین ده‌رگای کراوه ده‌بینین به‌ڕوماندا له‌جیهاندا
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

