بۆ بەشدار بووانى هەڵبژاردن تكایە !!؟
16/07/2009, 12:00 (GMT+1)

بۆیە دوبارە لە كۆتاییدا دەیڵێمەوە تكایە خەڵكى بەڕێز خۆتان بگۆرن و با هەر كەسێك لە خۆیەوە دەست پێبكات و تا دەگاتە ئەوەى پشت بە خوا گەورەترین گۆران روو دەدات و لیستى گۆران سەر دەكەوێ و بە شێوەیەكى هێمنانە خۆشیەكانتان دەر ببڕن و پێویست ناكات وێنەى كاك نۆشێروان لە هەموو شوێنێك هەڵبواسرێ چونكە كاك نۆشێروانیش ووتى خودى خۆى ئەم شتانەى پێخۆش نیە بۆیە دەبێ هەمومان بگۆڕدرێین و پێششبكەوین زیاتر عەمەلى بین نەوەك بەس قسەمان هەبێت و یانیش عاتیفى بین؟! لە رۆژى دەنگدان ئەم جۆش و خرۆشەى ئێوە گرینگە كاتێك دەچنە ناو كابینەكانى دەنگدان دەنگەكانتان بدەن بە لیستى گۆران تا كوردستان نەبێتنە عێراقەكەى سەددام!! تكایە خەڵكى كوردستان دەنگ مەدەن بە لیستى كوردستانى چونكە ئەوانە درندەن و بە ملیۆنان دۆلارى ئەم میللەتە رەش و رووتەیان خواردووە ئەوانە دیكتاتۆرن ئاگادار بن توخوا وەرن با وەكو ئەمریكا بین بە چاوى خۆتان دەیبینن كە چۆن جۆرج بۆش رۆشت و ئۆباما هات بۆیە وا پێشكەوتوونە با ئێمەش چى دیكە ئەم بنەماڵە خائینانە حوكمى ئێمە نەكەن بەسە زۆر شەرمە بۆ ئێمە ئەم دكتاتۆرانە حوكمى ئێمە دەكەن با بیانخەینە خوارەوە لەسەر كورسى دەسەڵات ئەوسا دەزانن چەندە پێشدەكەوین و پەشیمانیش دەبینەوە لەوەى كە بۆ چەندان ساڵ لەمەو پێش ئەوانەمان نەدەخستە خوارەوە!
بۆیە تكا دەكەم لەم ووشەیە تێبگەن (گۆڕان) ئەمە ووشەیەكى زۆر بەرزە بۆ پێش چوونى خودى خۆمان و ووڵاتەكەمان
گـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــۆڕان
تێبینى/ ئەوەى بۆ سەرۆكایەتى هەرێم دەنگ بە مەسعود بارزانى بدات ئەوە بەشدارە لە زالم بوون و خائینایەتى و جاهیلیشە چونكە مەسعود تەنها لەلاى نەفامەكان پیرۆزە كە هیچى لە بارەیەوە ناخوێننەوە تكایە دەنگ بە دكتۆر كەمال میراو دەلى بدەن هەشیارو بوێر بن بەرەو ژیانێكى پڕ لە خۆشى و بەختەوەرى لەگەڵ لیستى گۆڕان
ئەوەش بزانن مەسعودى كورى سەددام و كورى كەمال ئەتاتوركى كورد كوژ تەنها بۆ راكێشانى عاتیفەى ئێوە دێتە سەر شاشەى تى ڤى ئەوانەى حوكمى كوردستان دەكەن كوڕو برازاى و نەوەكانى و براكانیێتى كە هیچ نازانن جگە لە دزینى سامانى هاولاتیان باوەڕم پێبكەن مەسعود تەنها سەرۆك عەشیرەتە زیاتر نا وەكو رەمزێكى بۆگەنیشە بۆ بنەماڵەكەى ئەوانیش خۆیان باش دەزانن ئینسانى رۆشنبیرو مەرد و تێگەیشتو عاقڵ دەنگیان پێنادات!!!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

