بۆ شێرزاد حەسەن... بۆ پیاوە درۆزنەكەی دەزگای سەردەم
25/03/2011, 12:00 (GMT+1)

شێرزاد حەسەن ئەگەر لەم هەفتەیەدا خۆی نەگەیەنێتە سەرای ئازادی و دڵی خۆی بۆ گەنجان نەكاتەوە و پشتگیری خەمەكانیان نەكا، ئەوا لەفەرهەنگی خەمی گەنجاندا دەسڕێتەوە و تەنیا ئەو چەند پیرە پیاوەی دەسەڵات و باوكەكانی دەسەڵات گوێی لێدەگرن وەك چۆن چەند گەنجێكی گیرفان پڕی خۆیان هەڵخەڵەتاندووە، خێراكە بڕۆ بۆ سەرای ئازادی و ئەو هەڵەیەش راستكەرەوە كە لەسەرەتای خۆپیشاندانەكان دا گاڵتە و بەناوی سەرای ئازادی هات و لەوتارێكدا لەژمارە 264ی رۆژی 1-3 نوسیوتە((لای ئێمە ناوی بەردەركی سەرا كرا بەسەرای ئازادی.. ئاخۆ بەگۆڕینی ناوەكان، ناوێكی تازە دێنێتە ئاراوە؟ ئاخۆ ناوەكان چەند مژدەبەخشن بۆ ئەو رۆحە راچەنیوە ئازادیخوازییە؟) بەڵێ مژدەبەخشن ئەگەر تۆش وەك دەسەڵات و میدیاكانی پارتی و یەكێتی گاڵتەت بەو هەموو خەڵكە دێ ئەوە با بزانین و هیچمان لەگەڵت نامێنێ، ئەگەر لەترسی ئەو پارە مۆڵەیە كە مانگانە لەدەزگای سەردەم وەریدەگری بێ ئەوەی رۆژێ دەوام بكەی ئەوە هیچمان لەهیچ، وەك ئەم رەفتارەت هەیە دە فەرموو وەرە بەردەركی سەرا دڵی ئەو گەنجە شۆڕشگێڕانە بدەرەوە... ئەگەر لەو پلەو پایەش ئەترسی كە لەوەزارەتی پەروەردە هەتە بە پلەی راوێژكار و راوێژیشت پێ ناكەن ئەوا توڕیدە یان مەترسەو بڵێ ئێوە پێویستتان بەتوانی منە نەك من پێویستم بەپلە و پایەی حكومەتە گەندەڵەكەی ئێوەیە....... ئەگەر لە یەكێتی ئەترسی لێت پڕ بێ ... بترسی و نەترسی یەكێتی تا ئەوكاتە تۆی دەوێ كە هەق ناڵێی هەر كات كەوتیتە هەق وتن دڵنیابە میدیاكەی رەحمت پێ ناكا سەد ئەوەندە نوسەر و رۆشنبیر بیت... ئەگەر باوەڕت بەوەش نیە كە گەنجی ئەم وڵاتە خەمی گەورەی لەكۆڵ ناوە ئیتر درۆ مەكە و باسی گەنج و خەونی ئەو گەنجانە مەكە ، چونكە گەنجانی سەرای ئازادی لێت پڕن... بۆیە بگەرە فریا بەر لەهەفتەی توڕەی، چونكە نابێ لەمەودوا لەتەنیشت بەختیار عەلی و ئاراس فەتاح و مەریوان وریا قانعەوە بوەستی...
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

