مژده ..مژده ..مه‌کته‌بی سیاسی پارتی و یه‌کێتی ده‌بێته یه‌ک مه‌کته‌ب !
27/02/2009, 12:00 (GMT+1)

هه‌رچه‌نده ئێمه پێمانوایه دوای ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی ئه‌و چوار سه‌رکرده‌یه ، ئیدی شتێک نه‌ماوه ناوی مه‌کته‌ب سیاسی بێت . ئه‌وه‌ی که‌ماوه کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکن که خاوه‌نی هیچ بیروباوه‌ڕێک نین و ته‌نها بۆ پاره دوای تاڵه‌بانی که‌وتوون.
ئێمه وه‌ک کۆمه‌ڵێک پێشمه‌رگه‌ی دێرینی کۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌ران که سه‌ربه‌خۆیی خۆمان پاراستووه و ناچینه ناو خانه‌ی هیچ تهکهتولاتێکهوه ، ئه‌مه دیاره به‌و مانایه نه که پشتگیری له هه‌ڵوێستی جوامێرانه‌ی ره‌گ ، رێفۆرم ، رابوون ئه‌و چوار سه‌رکرده‌یه نه‌که‌ین.
له هه‌مانکاتدا زۆر به‌تووندی سیاسه‌تی ریاکارانهو حیلهبازانهی جه‌لال تاڵه‌بانی ریسوا ده‌که‌ین و چاوه‌ڕوانی هه‌ڤاڵانمان ده‌که‌ین بۆ هه‌رچی زیاتر ئاشکراکردن و پهردهلهسهرههڵماڵینی نه‌ک ته‌نها بۆ ئه‌ندامانی ینک و بۆ کورد به‌ڵکو به ته‌واوی زمانه ئه‌وروپاییه‌کان و بۆ هه‌موو جیهان.
هه‌رئێستا میدیای عه‌ره‌بی هه‌موو گه‌لی کوردیان به دز ناساندووه . ئه‌مه له کاتێکدا ئه‌و پاره‌یه‌ی رۆژانه ده‌دزرێت هیچی بۆ کورد نییه‌و هه‌مووی له خه‌زێنه‌ی دوو بنه‌ماڵه ده‌ئاخنرێن .
مه‌خابن ئێمه ناچارین که هه‌موو لایه‌نه عه‌ره‌بییه‌کان ئاگادار بکه‌ینه‌وه که ئه‌و دزی و گه‌نده‌ڵییه‌ی که ئێستا هه‌یه ، که‌ڵچه‌ری ئێمه‌ی کورد نییه . به‌ڵکو ته‌نها بزنس وگه‌نده‌ڵی ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه و کاسهلێسهکانیانن .
ئه‌وه‌ی تاڵه‌بانی ناوی ناوه چاکسازی و گۆڕانکاری ته‌نها گاڵته‌جاڕییه به‌و که‌سانه‌ی که خوازیاری گۆڕان و چاکسازین .. تاڵه‌بانی ئه‌وه‌ی ناوی شه‌رم و ئابڕوچوون بێت نه‌یزانیووه و نایزانێت.. !
ئه‌وه‌تا دوێنێ ده‌ڵێت عێراقتان بۆ ده‌که‌مه یابان (Japan) ، ره‌نگه لێیتێکچوو بێت مه‌به‌ستی بیابان بوو بێت نه‌ک یابان . ئه‌مه له‌کاتێکدا که گه‌وره‌ترین شکستی هێناوه له سه‌ر هه‌ر سێ ئاستی عێراق ، کوردوستان و یه‌کێتییه نیشتیمانییهکهیشی که باری ته‌ندروستیه‌که‌ی له‌باری ته‌ندروستی خودی تاڵه‌بانی زۆر خراپتره .
ته‌نها چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌که پێش هه‌ڵبژاردن هه‌ردوو مه‌کته‌ب سیاسییه‌که‌تان پارتی و یه‌کێتی بکه‌نه یه‌ک و ئه‌وکات کاکه مه‌لا به‌خته‌وه‌ر بکه‌نه شاگردی مه‌لاکه‌ی مه‌کته‌ب سیاسی پارتی و ئه‌رسه‌لان شاگردی میرانی و جه‌لال خۆی شاگردی جه‌نابی کاک نێچیری کوڕه بچووکی خۆی بێت .
ره‌نگه پێبکه‌نن به‌م چاره‌سه‌ره ! به‌ڵام باوه‌ڕتان هه‌بێت ئه‌و ڕۆژه زۆر نزیک بۆته‌وه چونکه هه‌ردوولایان ته‌نگاون به‌ده‌ست دزهگهندهڵی و بوون به گاڵته‌جاڕی خه‌ڵکه‌وه.
ئه‌وه‌یش دواکارته به‌ده‌ستیانه‌وه .........
چونکه ئه‌وه‌تا بینیمان هه‌موو چاکسازیه‌که‌ی تاڵه‌بانی : بریتی بوو له جێگۆڕکێ به ده‌موچاوه کۆنه سکرابهکانی کوتله‌ی خۆی و هیچی تر .!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

