لێپرسراوى بەشەكان لە پەروەردەى هەڵەبجە دەوامى خۆیان بەجێدەهێڵن
29/09/2009, 12:00 (GMT+1)

لێپرسراوى بەشەكانى "خۆیەتى بنەرەتى ,هونەرى ,ئەزموونەكان ,چالاكیە وەرزشیەكان و چەندین بەشى ترى نێو بە بەڕێوبەرایەتى پەروەردەى هەڵەبجەى شەهید دەوامى ئاساى خۆیان بە جێهێشتووە .
سەرچاوەیەك لە بەڕێوبەرایەتى پەروەردەى هەڵەبجەى شەهید پێى ڕاگەیاندین كە زۆربەى ئەو بەرپرس و بەڕێوبەرو معاون و مامۆستایانەى بۆ پرۆسەى سەرژمێرى گشتى عێراق لە سنورى هەڵەبجەى شەهید دانراو سەر بە یەكیتین و لەلایەن كۆمیتەو مەڵبەندى یەكیتیەوە دەستنیشان كراون ,هەر ئەو سەرچاوەیە پێى ڕاگەیاندین چەندین لێپرسراوى بەش لە پەروەردەى هەڵەبجەى شەهید دەوامەكەى خۆیانیان بەجێهێشتووە و هاتوونەتە نێو خولەكەوە كە ئەمەش لە هیچ شوێنێكى دونیادا نەبووە كە لێپرسراوى بەشى پەروەردە دەواى خۆى بەجێبهێڵێت لە كاتێكدا زۆر مامۆستاى تر هەیە كە دەتوانن بەو كارە هەستن .
بە پێى قسەى سەرپەرشتیارى ئەو پرۆسەیە لە هەڵەبجەى شەهید دەستنشیان كردنى ئەو مامۆستایانە لەسەر هیچ بنەمایەكى زانستى و پیشەیى تایبەت بەو كارە نەبووە ئەمەش بووتە جێگەى گلەى و گازندەى زۆربەى مامۆستایانى ئەو سنورە.
-هەڵەبجەى شەهید
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

