ئەم هەڵوێستە شۆڤێنیانە چی دەگەیەنێت؟؟؟
08/03/2010, 12:00 (GMT+1)

ئەم هەڵوێستە شۆڤێنیانە چی دەگەیەنێت؟! بە رای من ئەم پرسیارە، یەكێكە لە پرسیارە عەیار بیست و چوارەكان، چونكە جۆری پرسیارەكە لە توانای هیچ هاوڵاتییەكی ئاساییدا نییە بتوانێت وەڵامێكی گونجاوی بۆ بدۆزێتەوە! بەڵكو پێویستە خەڵكانێك وەڵامی بدەنەوە كە لە ئاستێكی باڵاو بەرزدان! بۆیە دەبوایە بەر لەوەی كەناڵی ئاسمانی زاگرۆس ئەو پرسیارەی لە رێی شاشەكەیەوە ئاراستەی بینەرانی بكردایەو بە داخراوەیی بە جێی بهێڵێت، پێویست بوو هەمان پرسیاری ئاراستەی كەسانێك بكردایە لە كوردستان كە لە مەركەزی بڕیارو خاوەن قەراردان! چونكە ئەوە هەڵدەگرێت لە پاڵ ئەو پرسیارەدا، پرسیاری ئەوەشیان لێ بكەین، ئایا محەلی ئیعرابی كورد لە كوێی عێراقی عەرەبیدایە؟ ئایا ئەو شەراكەتەی كە ئەوان باسی لێ دەكەن، لە سەر چی بنەمایەكەو تا چ ئەندازەیەك متمانەی پێ دەكرێت؟ دەكرێت بۆ وەڵامی پرسێكی بەو شێوەیە گرینگ لە زاری ئەوانەوە وەڵامێكی گونجاومان چنگ بكەوێت؟! ئەم بابەتە زۆر لەوەزیاتر هەڵدەگرێت، بەڵام ئەوەندە دەڵێم، كاتێك میللەتێك داوای سەربەخۆیی دەكات، سەركردایەتییەكەی بە پێچەوانەی خواستییانەوە تێكەڵ بە گەمەیەك دەبێت، كە ئەمەی لێ چاوەنواڕ دەكرا، بۆیە با بەو دیمەنەش تووشی شۆك نەبن؟!.
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

