وای دانێ پێشمه‌رگه‌یت و له سهنگهردای
28/05/2009, 12:00 (GMT+1)

هه‌یه‌و نیه، له کاره‌که‌ت ده‌رده‌کرێیت، هه‌زارانیش هه‌یه که کاری نیه‌و له برسا نه‌مردوه.
هیوامه بیری خۆتی بیهێنیته‌وه، که سه‌رده‌مێک پێشمه‌رگه کانیاوهنیشیان لێژههراویدهکرا، تا پێشمه‌رگه‌یه‌کی تین‌و برسی به خواردنه‌وه‌ی قومێ ئاوێک گیانی له‌ده‌ست بدات، ڕیکهوتوه که پێشمه‌رگه به دهڕۆژێش له گه‌ڵای ووشکه‌وه‌بوو، هیچی دیکه‌ی ده‌ست نه‌که‌وتوه که بیخوا.
ئه‌مشه‌ڕه چاره‌نوسسازه، که‌سی تێدا ژه‌هراوی نابێت، هه‌رگیزیش بیر له‌وه مه‌که‌وه که چه‌ند ڕۆژێک ژه‌مه نانێکت ده‌ست نه‌که‌وێت.
هه‌یه نیه، ته‌نها موچه بڕانه‌که زیاتریان له‌ده‌ست نایه، دهوهک مرۆڤێکی خاوه‌ن هه‌ڵوێست، نه‌ک چش به‌ڵکوو تفف له موچه بکه.
سه‌رکه‌وتن له خۆگریتاندایه.
ئێوه سه‌رتان بۆ به‌عس شۆڕ نه‌کرد، شه‌رمه هاواری نابڕین بکه‌ن.
زیاتر له 40 مرۆڤ به خواستی خۆیان له زیندانه‌کانی تورکیایی فاشیدا، مانیان له خواردن گرت، تا ئه‌و کاته‌ی گیانیان له‌ده‌ستدا.
دانیشتوانی لینینگرا له کاتی جه‌نگی فاشیزمدا، هیچ شتێک که پێی بڵێی خواردن، نه‌مابوو، ئه‌وان گۆشتی مردوه‌کانی خۆیان خوارد(ناویشنران مردوو خۆره‌کان) به‌ڵام سه‌ریان بۆفاشستی ئه‌ڵمان دانه‌نه‌واند.
شه‌رمه ئه‌گه‌ر بۆ لاسایی کردنه‌وه‌ش بێت، وه‌ک پاڵه‌وانه‌کانی زیندانه‌کانی تورکیایی فاشی پشکێک له قهرهمانیهتهی نێو زیندانه‌کانی تورکیا بۆ خۆت نهپچڕیت.
شه‌رمه که نه‌توانین لاسایی ئامینه ئاینه نه‌که‌ینه‌وه که له‌نێو چه‌قی ده‌سه‌ڵاتی ئاگرو ئاسنی فاشستی تورک‌دا پڕ به‌گه‌روی ڕوو به‌ڕووی فاشسته‌کان ده‌قیڕێنی و مێشێکیش میوانی نییه.
سه‌رکه‌وتنتان له خۆگرتنتاندایه، دڵنیابن هه‌ر له ئێستاوه ئێوه سه‌رکه‌وتوون، چونکه ئێوه بومهلهرزهیهکتان دروست کردوه، که ده‌سه‌ڵات بیری که‌وته‌وه که ئه‌نفالکراوین.
ئه‌وه شه‌قی ئێوه‌یه که ده‌سه‌ڵات بیری که‌وه‌ته‌وه که دایکی شه‌هیدانمان هه‌یه.
ئه‌وه شه‌قی ئێوه‌یه که ده‌سه‌ڵات باخچه‌ی ساوای لێبوه به بوخچه.
ته‌نها به خۆگرتنتان ده‌یسه‌لمێنن که کورد به‌ڕاستی نه‌ته‌وه‌یه‌کی قاره‌مانه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

