بابەسبێ پێشێل كردنى مافەكان....!!
21/10/2009, 12:00 (GMT+1)

و پر توندوتیژى و كوشتن و ژیانێكى كولە مەرگى دا دەژین .ماوەى چەندین ساڵە دەسەڵاتى درندەى بەعس روخاوە بەعیساب لە ژێر پەرچەمى دەسەڵاتى یەكێتى فیدراڵى عیراق و ئۆپۆزیسیۆنەكانى دوێنى عیراق بە هەموو باڵا جۆراو جۆرەكانەوە پروپاگەندەى بۆ دەكەن و باس لە باش بوونى پاراستنى ئەمنێت و باشبوونى ژیانى خەڵك دەكەن.مناڵانیش وەكو گەورەكان چاوەڕوانى دروستبوونى كۆمەڵگەیەكى ئاسوودە و بەختیاریان دەكرد,كە لە سایەى دەسەڵاتێكى مەدەنى و سیكۆلاردا ئەوانیش خۆش بەختبن و بەپێى ئارەزووە ئینسانییەكانی خۆیان هەنگاوبنێن و گەورەكان و حكومەت
و بە فێر كردنى پەروەردەیەكى سەردەمیانە و دروست كردنى ژینگەیەكى خاوێن و هاوتابێت و شایستەبێ بە ژیانێكى سەردەمیانە هەمووان هاوكاریان بن بۆ سەركەوتن و بە دیهێنانى ئاسۆى ڕوونى دواڕۆژى بە ختیاریان.بەڵام ئاواتەكانى ڕبردووى زۆرینەى هاوڵاتیان بە گەورەو بچوكەوە پێچەوانە بوونەوە ,هەموو ئاواتەكان بوونە خەیاڵ و ئەندیشە قەتیس كران لە ژێر چاوەروانى هەر تاكێكدا مانەوە.لە ڕۆژگارى ئەمرۆدا مناڵان لە جیاتى ئاسودەیى و خۆشگوزەرانى لە عیراقدا لە دڵە رەوكێ و ترس و خۆڤدا
دەژین,لە ماڵەكانى خۆیاندا یاخود لە بازاڕ و شوێنە گشتى یە كان لە گەڵ باوك و دایك و خوشك و براكانیان بە شێوەیەكى نا ئارام و دەم نا دەم گوێیان لە دەنگى بەرز دەبێ و ڕادەچڵكێن,پاش كەمێكى تر هەواڵى كوژرانى خزمێك یان دراوسێك یا ئەندامێك لە خێزانەكەى خۆیان پێدەگات و ژیانى ئارامیان لێ دەشێوێت.بە هۆى گرانى ڕۆژ بە ڕۆژى كاڵاكان لە بازاڕدا زیاتر و بڵاوبوونەوەى بێكارى و تەئمین نەبوونى ژیان و بەر دەوام بوونى تەقینەوەكان و كارى تیرۆرستى و شەڕى جۆراوجۆرى عەشیرەتى
و مەزهەبى و حیزبى و نەتەوەیى و ...و...هیتد.بڵاوبونەوەى زیاترى گەندەڵى و دزینى سەروەت و سامانى ووڵات لەلایەن دەستەیەكى مەشەخۆر و دژ بە مرۆڤایەتى بۆتە هۆى زیاترى گەشەسەندنى هەژارى لە وڵاتدا .هەر بۆیە بە شێكى زۆر لە مناڵان و گەنجان بە نا چارى واز لە خوێندن دەهێنن و لە گەڵ گەورەكان كارى تاقەت پروكێن دەكەن لە سەر شەقامەكان,زۆر جار مناڵانیش دەكەونە بەر شاڵاوى كوشتن و لە ناو چوونى لاشەى ناسكیان یان كەم ئەندام دەبن بە درێژایى ژیانیان ئەمە چارەنووسى مناڵان و گەنجان و لاون و ژنانى عێراقەى سەردەمى ئەمرۆیە بۆ گوران و باشتر كردنى چارەنووسى ئایندەى مناڵان و تەواوى تاكى كۆمەڵگاى عێراقى بێگومان بەندە بە هەڵسوڕانى هەر تاكێك بۆ ئایندەیەكى باشتر .......
[email protected]
21/10/2009
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

