ته‌نها ڕاپه‌ڕین هه‌توانه
23/04/2010, 12:00 (GMT+1)

لهناومیللهتێکی بێ وڵاتی بێ چوارچێوه دیاریکراودا ئه‌سته‌مه ته‌نها به‌چالاکی په‌رله‌مانی و به‌شێوه‌یه‌کی ئاشتیانه، جێگۆڕکێی ده‌سه‌ڵات بکرێت. ئه‌م دو حزبه کهلهناخدا هه‌ڵگری هزری عه‌شایه‌ری، تۆوی فاشستی، بینای مافیایین، ئه‌وه بۆماوه‌یه‌کی زۆره ده‌زگا جاسوسیه‌کان له‌سه‌رده‌ستی ساوامای ئێران و مهوسادی ئیسرائیلی په‌روه‌رده‌کراون. خاوه‌نی چه‌نده‌ها کۆمپانیای زه‌به‌لاح، به‌رژه‌وه‌ندی بازرگانی، بانکی، له‌ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی وڵاتدان. وایان له‌خۆیان و لهپاسهوانیان گه‌یاندوه، ئه‌مان بۆیه هاتون که‌هه‌تا هه‌تایه له‌ده‌سه‌ڵاتدابن. به‌رژه‌وه‌ندی خێزانی ئه‌وان مانای به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ته. ئه‌بێ جه‌ماوه‌ر گوێڕایه‌ڵ و خزمه‌تکاری ئه‌وان بێت. به‌خراپ باسکردن، لێدانی به‌رژه‌وه‌ندیان، دورخستنه‌وه‌یان له‌ده‌سه‌ڵات، ڕێک مانای فه‌وتانی کورده. لێدانی به‌رژه‌وه‌ندی کورده، دژوه‌ستانه به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تی کوردی.
له‌وه‌ها بیرکردنهوهیهکا ئایا کاری په‌رله‌مانی، بێجگه‌له پینه‌وپه‌ڕۆ کردنێک، که‌مێ خاوکردنه‌وه‌ی ماشێنی تاڵانیی وڵات، چی تر ئه‌گه‌یه‌نێت؟!. ئه‌مه مانای ئه‌وه‌نیه خوانه‌خواسته کاری په‌رله‌مانی خراپه، نه‌خێر به‌ڵکو وتم: ئه‌بێت ڕاهێنانی خۆئاماده‌کردن بێت بۆ ڕاپه‌ڕینی مه‌زن. ئینگلیز واته‌نی: نابێت هه‌مو هێلکه‌کان له‌یه‌ک زهمیلهدا کۆبکرێنه‌وه. هه‌رئه‌بێت ڕقی ئه‌ستوری پیرۆزی به‌شخوراوانی میلله‌ت، ئاگری گه‌وره‌ی ڕاپه‌ڕین به‌رپابکات. ئه‌مجاره‌یان وه‌ک به‌هاری 1991 نابێت، چونکه هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕان و خێرخوازانی تر به‌ئه‌زمون ترن. لهفاک و فیکی پیاوانی ده‌سه‌ڵات تێگه‌یشتون، میلله‌ت وشیارتره. ناتوانن خۆڵی درۆ پێبفرۆشتنهوهی ترسی ده‌ره‌کی بکه‌نه چاویان. ڕقی عادیلانه‌ی ڕاپه‌ڕین ئه‌بێت هه‌مو تاوانباران ڕاپێچی به‌رده‌م دادگای مافخوراوان بکات. به‌جۆرێک کهدادگایی کردنیان ببێته په‌ندێکی وا چیتر که‌سانی هه‌لپه‌رست، به‌رژه‌وه‌ند ته‌سک، ڕاڕا، بی ویژدان نه‌ک هه‌ر نه‌توانن به‌ڵکو نه‌وێرن بیریش له‌وه بکه‌نه‌وه که‌ئه‌زمونی تاغوته‌کانی پێش‌و تاقی بکه‌نه‌وه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

