حوب و سێکس و میلله‌ت له ناو ده‌سه‌ڵات و پاره
14/01/2011, 12:00 (GMT+1)

وتاره‌که‌ی کاک دکتۆر مه‌ریوان وریا قانعم خوێنده‌وه له‌سه‌ر چێژی ده‌سه‌ڵات، زۆر جوان بوو و حه‌قیقه‌تی کۆمهڵگایها. به‌و نووسینانه مرۆڤ هوشیار ده‌بێت و ناتوانرێت عه‌قلی مرۆڤ خه‌فه بکرێت.
هه‌واڵه‌کانی تونس له‌سه‌ر شاشه‌ی جیهانین له‌که‌س ناشاردرێته‌وه. میلله‌ته به‌رامبه‌ری راپه‌ڕیوه، خه‌ڵک نانی نییه بیخوات، خه‌ڵک زانکۆ ته‌واو ده‌کا و ئیش نییه و ته‌ماته له‌سه‌ر جاده ده‌فرۆشێ تا نانێک بخوات. ئه‌مه‌ش نه‌تیجه‌ی دیکتاتۆری و فه‌سادی حکومه‌ته. له تونس (حه‌بیب بورقێبه) خۆی نه‌کردبوو به مه‌لیک به‌ڵام له ده‌ستوری وڵاته‌که‌ی نوسیبو سه‌رۆکه به (مدی ئه‌لحه‌یات) . که مرد خۆی زه‌ینه‌دین بن عه‌لی له جێی خۆی دانا. له مه‌لیک مهلیکتر ده‌ژی.
ژنه‌که‌ی رۆڵیکی زۆری هه‌یه، ئه‌وه‌یه خۆی و ژنه‌که‌ی رۆڵ ده‌بینن، که سێکس و خۆشه‌ویستی تێکه‌ڵاو بوو زیاتر ده‌سه‌ڵات به‌هێزتر ده‌بێ و ته‌ماح و غرور زیاتر ده‌بێ، ته‌ماشای ئه‌و وێنانه بکه‌ن ژنه‌که‌ی ره‌ئیسی دوه‌مه، عاشقه‌و ماشقه‌ی یه‌کترین .


مه‌سعود ره‌نگه بڵێ: ئێمه له کوردستان وه‌ک میلله‌تی تر نین و میلله‌تی خۆمان خۆش ده‌وێ ، به‌جێ ناهێڵێن تا سه‌ددام ئاسا وه‌ته‌نی کوردستانێکی بێ مرۆڤ له‌دوای خۆمادا ده‌هێڵینه‌وه..ژنی یه‌که‌می عێراقییه‌کانیش هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د پێش ده ساڵ ده‌یگووت ئێمه له کوردستان میلله‌تێکی باشمان هه‌یه هه‌موو شتێ قبوڵ ده‌که‌ن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

