بۆ كاك بڵند مستەفا
17/05/2010, 12:00 (GMT+1)

1-شەری ملا مستەفا لەگەل عەشیرەتەكانی دەورووبەرى بارزان لەسەر چی بوو(تكایە لەسەر كوردایەتی حساب مەكەن چونكە ئەو عەشیرەتانە هیچیان جاش نەبوون ئەو كاتە)
2-ملامستەفا ملا جوجى بۆكوشت
3-لیژنەى كوتەك وكوشتنى شیوعیەكان لەسەر چى بوو(ناكرێ بلێی جاش بوون چونكە پارتی شانازی بە هاوپەیمانەتى دێرینى نێوانیان دەكات)
4-كوشتنی حمداغاوكورەكانی لەسەرچی بوولەكاتێكدا فاخیر قارەمانى شەرى هەندرین بوو ودبل بوو دیلیش كوشتنی لەسەر نیە
5-ئاش بەتال بۆ روویدا(خەتاى زرووفی دەولی نەبوو چونكەشۆرشی بەناو گولا نی پێشكەوتن خواز لەسایەى هەمان زرووفدابوو
6-مەلا مستەفا بۆبە شای گووت تۆ گەورەى گەلى ئاریاى بلێ بمرن دەمرین و پاشان بە پێشمەرگەی گوت شۆرش تەواو هەر كەسێك تەقەیەك بكات لەمنى كردووە
7-ئەو 120ملیۆن دۆلارەی شۆرشی ئەیلول چى لێهات
8-بۆ بوون بەجامانە سوورى پێش لەشكری خومەینى و قەتلو عامى كوردی رۆژهەلاتیان كرد تەنها لەگوندى سۆفیانی شنۆ بەمەلای گوندەوە 70 كەسیان كوشت(دەرهێنانى قەبری مەلاش سیناریۆیەك بووبۆ ئەو مەبەستە
9-پیشتر بۆ مەلا مستەفا عبداللەمعینى و هاورێكانى كوشت و تەسلیم بە ئیرانى كردنەوە
10-بۆ نقیب ابرهیم عزۆوهاوریكانى كوژران
11-بۆ لەهەكارى نزیكەو1000پێشمەرگە بەامری ملاكوژران
12-بۆ حسین رەشوانى كوژرا
13-بۆ سەدان رۆلەى كوردی باكوری وەك د.شوان وبەم دواییەش پ.ك.ك بەدەستى ئەم بنەمالەیە كوژران
14-بۆشەرى سۆشیالیست و یەكیتى و اسلامیەكانیان كرد
15-بۆ تائیستاش سەدان بێسەرو شوینی وەك هاشم جیهازوو كریم و علی دیبەگە......هتد ئاشكرا ناكەن
16-بۆسوپاى بەعسیان لە 31اب هینایەوە
17-بۆسوپای توركیان هێنا
18-بۆ ئەو رێكەوتنەی میتەرانیان ئاشكرا كردوو تەسلیم بە توركیایان كرد
19-لە سالی1991هێشتان جیشى بەعس لە كۆرێ بوو چۆن مالی سەرۆك بارزانى لەسەرى رەش دەژیان
20-؟؟؟؟؟؟؟
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

