گۆڕان چی ده‌وێت له‌ده‌سه‌لات (ئه‌وه‌ی به‌کچی نه‌کرا به‌بێوه‌ژنی ناکرێت)
06/02/2011, 12:00 (GMT+1)

. ئه‌وه‌ی له‌لای ئێمه‌ش که‌پێویسته بکرێت . وه‌به‌هیچ شێوه‌یه‌ک پاشگه‌زبونه‌وه‌ی تیانه‌بێت هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌رله‌مانه . به‌هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌رله‌مان حکومه‌ت بۆخۆی هه‌ڵده‌وه‌شیته‌وه . وه‌به‌نیسبه‌ت ئهوسهرۆکهی کهلهپهرلهمانهکهی تهزویرتره ئهوهبهبێ ئه‌ملاوئه‌ولا ده‌بێت وازله‌و پۆسته دزراوه بهێنێت . من نازانم ئه‌م سه‌رۆکه گێله یان خۆی گێل ده‌کات ئهوهههموان ده‌زانین ئه‌وه‌ی که‌سانی وریا‌و سیاسی بێت له‌ناو ئه‌م پارتهخێڵهکیهدا نیه . ئه‌گه‌ر هه‌موان گێل نه‌بونایه قه‌ت بووه حیزبه‌که‌ت له‌سه‌دا سی ده‌نگه‌کان به‌ده‌ست بهێنێت وهسهرۆکهکهی له‌سه‌دا حه‌فتای ده‌نگ بهێنێت . ئه‌مه لهکاتێکداکهخهڵکی کوردستان به‌هۆی قێزه‌ونی ئه‌م خێڵهوهیه کهڕقێکی زۆریان له‌پارتیه ئیترنازانرین ئه‌م لهسهداحهفتایهی لهکوێوههێنا که‌من به‌گوێی خۆم بیستم که‌هه‌مو یه‌کیه‌تیه‌کان ده‌نگیان به‌که‌مال میراوده‌لی داوهنهک به‌سه‌رۆکی سه‌رسور . وه‌له‌ناو حیزبه‌که‌ی سه‌رسور خۆشی‌دا که‌سانێکی زۆر ده‌نگیان نه‌داوه‌تێ . که‌واته ئه‌مانه ههموبهڵگهن بۆئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر داوای ههڵبژاردنهوهیهکی پێش وه‌خت بکه‌ت . وهبۆههڵبژاردنهوهی پێش وه‌خت پێویسته ئه‌وانه‌ی سه‌رپه‌رشتی بنکه‌کانی ده‌نگ دان ده‌که‌ن ئهومدیره کۆنانه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی پێشونهبن به‌ڵکو مامۆستایانی بێلایه‌ن بن . ئهگیناوهک ئه‌وه‌وایه ئاسنی ساردمان کوتابێت . وهسهرۆکیش به‌هه‌ڵبژاردن نه‌بێت بهڵکولهنێوپهرلهمانهوبێت . وه‌هیوادارم بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ک بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی میسر به‌بی شه‌رم به‌شداری بکات له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ره‌که‌یدا وهڕێگر نه‌بێت لهگڕوقینی جه‌ماوه‌ر به‌رامبه‌ر به‌م خائینانه . ئه‌مانه به‌چه‌کوش نه‌بێت هه‌رگیز واز له‌و دهسهڵاتو سهروهتو سامانهدزراوه ناهێنن . چونکه خۆیان باش دهزاننوازهێنانیان له‌ده‌سه‌ڵات نه‌مانی هه‌تاهه‌تاییانه . که‌واته لێگه‌ڕێن باجهماوهری ڕاپه‌ڕیوی خێرنه‌دیو له‌م ده‌سه‌ڵات داره دزوجهردهو خائینانه ئه‌وه‌ی لێیان زه‌وت کراوه وه‌ک تونس‌و میسر لێیان بسیننهوه
. جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌م بادڵنیابن ئهگهردهسهڵاتدارانی هه‌رێمه‌که‌تان لهودزودێکتاتۆره عهرهبانهخراپتر نه‌بن دڵنیابن باشتریش نین . که‌واته تازووهلێ یان ڕاپه‌ڕن وهچاوهڕوان مه‌که‌ن گۆران خۆی بکات به‌خاوه‌ن ماڵ . چونکه ئه‌وه‌ی خاوه‌ن ماڵه تهنهائێوهن . گۆڕان ئه‌بێته خزمه‌تکارتان وه‌به‌دوای ئێوهدادیتو داوای مافه‌کانتان ده‌کات له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان . خۆئه‌گه‌ر وای نه‌کرد ئه‌وه ئه‌وانیش بۆزبڵدانی مێژوو
ببنه هاوشانی دوانه‌که‌ی تر . وهجهماوهر ئه‌توانێت خۆی سه‌رپه‌رشتی ڕاپهڕینهکهبکات . چونکهئهمڕۆ له‌ده‌ره‌وه‌ی حیزبه‌کان میله‌ته‌که‌مان ئه‌وه‌نده‌ی که‌سانی دڵسۆز‌و ڕۆشن فکرو سیاسه‌ت زان هه‌یه نه‌ک کوردستان عێراقیش به‌رن به‌ڕێوه . کهواتهدهست له‌ده‌ست بۆڕاماڵینی ده‌سه‌ڵاتی چه‌ق به‌ستو وه دامه‌زراندنی حکومهتوپهرلهمانێکی نیشتیمانی دورلهخائینانو وڵات فرۆشان
بژی کوردستان شهکاوهبی ئاڵای ئازادی خوازان
بهرهوڕاپهڕین . به‌ره‌وئازادی . به‌ره‌وسه‌ربه‌خۆیی
6 / 2 / 2011
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

