له غوربه‌تا ناوی كتێبێك كه ون كراوه لێمان
17/11/2009, 12:00 (GMT+1)

من ئه‌پرسم بۆ په‌رتوكێكی به‌م شێوه‌یه ده‌بیت ده‌ست نه‌كه‌وێت ؟ وه‌زاره‌تى سه‌قافه له كوێیت ؟ئاخر تۆ وه‌زاره‌تى ڕ‌ۆشنبیرى كارت چیه گه‌ر ئاوڕدانه‌وه نه‌بێت له گه‌وره ڕوناكبیرێكی وه‌ك ژه‌نه‌ڕاڵی پاییز؟ وه ئه‌بێ من و ئه‌وانه‌ى وه‌ك منن به‌ڕێكه‌وت له ڕێگه‌ى هاوڕێ یه‌كه‌وه سه‌ركرده‌ى پاییز بناسین و بزانین هۆنراوه‌كانی چین ئه‌گه‌ر ئه‌گه‌ر ڕێكه‌وت؟ ئه‌ى كوا ئه‌م نوسه‌ره گه‌وره‌یه ؟ ئه‌ى ژه‌نه‌ڕاڵی پاییز من تاوانم چیه كه كاتێ ئه‌م كتێبه له چاپ دراوه من مناڵ بوم ؟ ژه‌نه‌ڕاڵی پاییز من و ئه‌وانه‌ی كه هاوته‌مه‌نی منن پێویستمان به نوسینهكانته پێویستمان به هۆنراوه پڕ ههستهكانته بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست به جوانی ژیان بكه‌ین هه‌ست به ئه‌وه بكه‌ین پاییز بێ ناز نیه چونكه ئێستا له دوری تۆ پاییز بێنازه . له‌كاتێكدا من هه‌ست ئه‌كه‌م كه ئه‌ده‌بی كوردی به‌ره‌و هه‌ڵدێر براوه من گوناهم چیه ئه‌م هه‌سته‌م لا دروست ئه‌بێ كه له‌هه‌مان ئه‌م كاته‌دا ڕ‌ۆشنبیرى وه‌ك تۆ له وڵاتهكهمدایه ! سه‌ركرده‌كان من ئه‌یخه‌مه ئه‌ستۆی ئێوه كه ژه‌نه‌ڕاڵی پاییز لێمان ونه ئه‌مه له ئه‌ستۆی ئێوه‌یه گه‌ر ژه‌نه‌ڕاڵی پاییز هه‌ست بكات كه خوێنه‌ر بۆ شیعره‌كانی نه‌ماوه ئه‌وه‌ش هه‌ر له ئه‌ستۆی ئیوه‌یه چونكه گه‌ر به‌ڕاستی خوێنه‌ر نه‌مابێت هه‌ڵه‌ی ئێوه‌یه ئێوه‌ن سه‌ركرده‌كانی ده‌سه‌ڵات خه‌ڵكتان والێ كردوه وه‌كو ته‌له‌فونی سه‌ر شه‌قامه‌كان ته‌نها به پاره كار بكات وه‌كو خۆتان ته‌نها به‌س چه‌كی بانك ئه‌خوێننه‌وه ، بۆ هه‌وڵ ئه‌ده‌ن ئه‌م ژه‌نه‌ڕاڵه گه‌وره‌یه و چه‌نده‌های تر له ڕوناكبیران ون بكه‌ن لێمان؟ به‌ڵام ژه‌نه‌ڕاڵی پاییز زۆرن ئه‌وانه‌ى به‌دوای هۆنراوه‌كانت ئهكهڕێن
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

