کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو ته‌سلیم به گۆڕان نه‌بون به‌ڵکو ته‌سلیم به شه‌قام بون
06/04/2011, 12:00 (GMT+1)

ماڵپه‌ڕی خه‌ندان له گۆشه‌یه‌کیدا ده‌ڵێت یه‌کگرتوو و کۆمه‌ڵی ئیسلامی ته‌سلیم به گۆڕان بون وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک بۆ کوبونه‌وه‌که‌ی هه‌ر سێ لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن له ڕاستیدا ئه‌و تێڕوانینه زۆر هه‌ڵه‌یه.
فشاری شه‌قام و جه‌ماوه‌ره که هه‌رسێ لایه‌نی له یه‌کتر نزیک کردۆته‌وه نه‌ک ته‌سلیم بونی ئه‌و لایه‌نانه به یه‌کتری ، بۆیه باشتره خه‌ندان له شیکردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌کانیدا ووردتر بیربکاته‌وه و بزانێت کێ فشاری خستۆته سه‌ر کێ؟
به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه داوا له یه‌کێتی و پارتی ده‌که‌ین که ته‌سلیم به فشاری جه‌ماوه‌ر ببن و وه‌ک ئه‌وان بێنه سه‌ر شه‌قام ، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات ووردبینانه و زیره‌کانه بیر له داهاتو بکاته‌وه باشتره هه‌ر ئێستا ته‌سلیم به داواکانی شه‌قام ببێت له پێش ئه‌وه‌ی له ڕاگه‌یاندنه‌کانی ئۆپۆزسیۆنه‌وه بڵێن ده‌سه‌ڵات ته‌سلیم به ئۆپۆزسیۆن بوه
کورتی مه‌قسه‌د و مه‌سه‌له‌که ئه‌وه‌یه که ده‌بێت هه‌مو لایه‌ک به ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵاته‌وه ته‌سلیم به داواکانی جه‌ماوه‌ر ببن
سه‌رچاوه
http://www.xendan.org/dreja2.aspx?=hewal&jmara=23468&Jor=4
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

