نەوشیروان مستەفا لە کوێوە دەیگۆڕێت!؟
18/11/2013, 12:00 (GMT+1)

لە هەواڵەکاندا وا هاتووە کە:
(لەسەر داوای فەتاح ڕەباتی لە ماڵی خۆی ڕۆژی دووشەممە ١١- ١١-٢٠١٣ نەوشیروان مستەفا و بەرهەم ساڵح و کۆسرەت کۆبوونەتەوە.)لێرەدا بە پێویسستی دەزانم لەسەر چوونی ئەم سێ کەسەی گۆڕان و یەکێتیی بۆ ماڵی فەتاح رەباتیی قسە بکەم. ئەمەش بۆ خۆی بەڵگەیە و دەردەکەوێت کە چۆن ئەمانە کە پرۆپاگەندەی سیاسیی دەکەن، مەسەلە تەنها بازرگانییە، ئەو قسە سەوز و سورانەش، لە زاریان دێتە دەرێ، تا لای کەسە ساویلکە و دەروێشەکانی خۆیان بڕ دەکات، هیچ پەیوەندیی بە بەرژەوەندی میللەت و خەڵکەوە نییە، ئەمانە چونکە پیسخۆریی و خیانەت دەکەن، قورسایی لە کردارەکانیاندا نییە، مرۆڤ دەبێت تێگەیشتنی لەسەر ئەم حیزبە کوردیی و بازرگانە سیاسییانە هەبێت. هەموو شتەکان کردارە، کە جێگای رەخنەیە، نەک ئەو رەخنانەی لە سەر قسەکانیان دەگیرێت!
نەوشیروان مستەفا کاتێک بزوونەوەی گۆڕانی دروست کرد، بەردەوام باسی لە ژووری تاریک و دەرگای داخراو و شەفافییەت دەکرد، ئیستا بۆ خۆشێ بە هەمان موڕاڵی پارتیی و یەکێتیی رەفتار دەکات، داهێنانیکی تریشی هێناوەتە ناو سیاسەتی کوردییەوە، کە لە گەڵ حیزبەکاندا کۆدەبێتەوە. لە گردەکە و شوێنێکی شیاو دانانیشێت، لە بەرچاوی راگەیاندن و گۆرانخوازەکان خۆی دوور دەخاتەوە. ئیستا نەک لە ژوورێکی تاریک، بەڵکو لە شەوێکی دەیجور و تاریکیدا گردەکە جێدەهێڵێت، تا کەس نەیبینێت!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

