بڵقه سه‌رئاوه‌کانی مه‌سعودی کوڕی ته‌نها دوژمنانمان لیدههروژێنن!
12/12/2010, 12:00 (GMT+1)

قوربان! عه‌قڵیه‌تی ئیوه‌ی بنه‌ماڵه، ئێوه‌ی "خودان به‌رزان و سۆران"، گیرووگرفتی قودسه‌که‌ی مه‌لا مسته‌فای باوکتانی به‌جۆرێک ئاڵۆزکردوه که کورد سه‌ری لێده‌رناکا، له سایه‌ی سه‌ری ئێوه "خودای کورد" ڕۆژبه‌ڕۆژ سنووری جیۆگرافی ههریمهکهتان ته‌سکتر ده‌بێته‌وه، کورد له شارووشارووچکهکانی وه‌ک (جه‌لاولا، سه‌عدیه، دوزخورماتوو، داقوق) سهگتڕێندهکرێن. ئیدی چۆن ڕێگه بهخۆتاندهدهن ئه‌م درۆ‌و فیشالانه به‌ناوی ئێوه‌ی سووپه‌رمانه‌وه بخرێنه مه‌زادخانه‌ی سیاسه‌ت؟
دڵنیابه سه‌رۆک مه‌سعوود، ئه‌وه‌ی تۆ ده‌یکه‌یت ته‌نها بڵقی سه‌رئاوه، ده‌ته‌وێ له‌م ڕێگه‌یه‌وه زیاتر ده‌ست بخه‌یته قوڕقوراگهی ئه‌و کورده‌ی هیچ ئیعتیبارێکتان (نه له‌ناوخۆ، نه له‌کۆمه‌ڵگای نێو نه‌ته‌وه‌ییدا) بۆنههێشتوه.. ئێوه‌ی عاشقی پاره "پووڵ" و ده‌سه‌لات، ئێوه‌ی فاحشهی سیاسی، ده‌تانه‌وێ به ڕێبازی قاله‌فه‌ره‌ج، ته‌حسین شاوه‌یس، حه‌مه‌خانی حاجی دارا و قاسم ئاغا، کورد بکه‌نه ده‌وله‌ت!. دڵنیابه، ئه‌م جۆره بووق و زورنایانهی جه‌نابتان، - به تایبه‌تی له‌م کات وساته‌دا که کورد، به‌هۆی قوماربازی ئێوه‌وه شه‌رم له کوردبوونی خۆیده‌کا - ، ده‌بێته هۆیه‌ک بۆ ته‌قینه‌وه‌ی بورکانی (ئیسلام/عه‌ره‌بچی، تورك وه فارس) به‌ڕووی کوردی بێکه‌سدا؟
ڕێگه بهخۆمدهدهم، پێتانبڵێم ئیوه کوڕی باوکتانن، ئه‌وه‌ی له مشکبێ جهواڵدڕه!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

