وێنەی کاندیدەکانی یەکێتیی خۆیان دەدوێن!
22/04/2014, 12:00 (GMT+1)

یەكێتى ژنە گۆرانیبیژێكى بۆئەنجومەنى پارێزگاى سلیمانى پاڵاوتوە ، ئەویش ئەڵێت : بەزۆر پێیانكردوم ، ئەبێت زۆر بێهیوابین ئەگەر ئەنجومەن كۆنسێرتى سازدا ئەوا ئاهەنگەكە هیچ ئیحساسێكى هونەرى تیانیە ، بەتایبەت كە :

ئەوە كاك جەزاى سازە لەوێنەى بانگەشە كەدا ، بەڵام بەزەیى بەناوەكەى خۆیدا نەهاتەوە و ڕێزیشى نەگرت لەباتى ساز (تارێ)كى لە ئامێزگرت ، كە ئەمەش لە ئاوازى خۆیەتى :
خۆمو تارەكەم شەو هەتا بەیان یەكێتی كەمان دنیاى تۆران
لاهورو هێرۆو سەعدى و مەلا بۆ قاسم سلێمان بونە دەسكەلا

ئەوەتا هیشتا كۆنسێرتەكە ى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى ساز نەكراوە مامۆستا ڕێزان سەرچۆپیەكەى گرتوە .

ئەم كاندیدە بەڕێزە ڕۆژنامەیەكى بەدەستەوەیە ، كە پێویستە لە كۆبونەوەیەكى ئەنجومەندا ، مەبەستەكەى ئاشكرا بكرێت ، بەڵام ئەگەر بڕوانینە ڕۆژنامەكەى نوسراوە هەڵسانەوەى یەكیتى ناو یەكێتى ئاخر تۆزێك ویژدانت هەبێت ئەوە چ پەیوەندیەكى بە پارێزگایەكى ئارام و خۆشگوزەران هەیە .


ئەم كاندیدە بەڕێزە هێشتا دەرنەچووە كۆمەڵێك كتێبى بۆ پارێزگا كڕیوە ، دیارنیە كە خۆبەخشە یان ئەویش داواى شیرینى بردنەوى ئەكات ، چونكە حیزبەكى شارەزاییەكى باشى لە كەیسى شیرینى دا هەیە .

كاكە شێخ دارا ئەگەر هیچى پێنەبێت وردە نوكتەى باشى لەلایە . نایەڵێت ئەندامانى ئەنجومەن لچ لەیەك هەڵبقورچێنن ، بەڵام ئەڵێت : ئەگەر دەرنەچم ئەوا بزمارى كەوش بەسەر سلێمانیدا ببارێت پێییان ناڵێم ، ئەگەر دەرچم ئەوا بەئارەزوى خۆتان بەلوعەى بارانەكە بەرئەدەمەوە ، هەورە بروسكەشم لایە بۆ كێڵگەى قارچك پرۆژەیەكى شایستە و گەورەیە ، پێویستى بە ئاوڕى جدى هەیە . ئەگەر ئەمەش بە دەردى خەستەخانە چوارسەد ساڵیەكەى سلێمانى نەچێت وە لە چاوى حەسودى عومەر فەتاح بەدور بێت .

یەكێتی شێخ بانكیمۆنى هەیە و دەریناخات ، ئەم شیخ یوئێنە ئەگەر لە ئەنجومەن جێگای بۆ کرایەوە و کورسیەکی خستە ژێر خۆی، هەرا ئەوا یەكسەر كەیسەكە ئەكات بە نێودەوڵەتى و بڕیارێكى ئەنجومەنى ئاسایشى بۆ دەرئەكات . ئاى قوڕ بەسەر لایەنەكانی تر . كێ دەڵێت سلێمانى ناخاتە ژێر بەندى حەوتى نەتەوە یەكگرتوەكان .
*******************************
ئەى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق ، لە داهێنانەكانى یەكێتیدا

ئەم دادە خۆشەویستە چۆن دڵیهات ، مناڵ بۆ بانگەشە بەكار بهێنێت ، باشە دادە گوڵ كورد لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق لە دادەى كەمە . ڕەنگە یەكێتى پرۆژەى باخچەى ساوایانى بۆعێراقى فیدراڵ هەبێت .

ئەم خوشكە بەڕێزەمان بەوێنەكەیدا دیارە كە میللەتەكە بەنە خوێندەوار ئەزانێت ، یان ئەوەتا مژدەى ئەوەمان ئەداتێ ، كە لە پەڕلەمانى عێراق وە لەسایەى یەكێتیدا ئەم زمانى ئاماژە ئەهێنێتە ناوەوە .
برواننە ئەم یاسا ناسانەى یەكێتى :

ئەم برا پارێزەرەمان داوا ئەكات كە هەمو كاربە دەستانى فڕۆكەخانى هەولێر دەستكیر بكرێت بەمادەى قانونى (كەمن نایزانم ) لەبەر ئەوەى كە داناى ئەحمەد مەجید یان نەگرتووە لەكاتێكدا كەفەرمانى گرتنى هەبووە ، لە تەلە فیزۆن كەبینیم ئەڵێت فڕۆكە خانە ڕاچڵكیم وەم زانى باسى تاریق ڕەمەزانى فڕۆكەوان ئەكات كاكە حیزبەكەت دەسەڵاتى بەسەر شەقامى سالمدا نەماوە تۆ چیدەڵێیت ، داواكەت لەڕوى تیۆریەوە ڕاستە ئەى كاكە محمود سەنگاویەكەت ؟؟
دە بە یەكچاو سەیرى هە موى بكە .

ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

